لە پێشوازی یادی 16ی ئابدا پارتی بەرگریکاری ماف وپێناسەی گەلی کوردستان

لە پێشوازی یادی 16ی ئابدا پارتی بەرگریکاری ماف وپێناسەی گەلی کوردستان


دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە16ی ئابی 1946وەک زەروورەتێکی مێژویی بە وەرچەرخانێكی گرنگ دادەندرێت لەخەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، چونكە ھیچ گروپێکی سیاسی لەکوردستان بوونی نەبوو، پارتی لەدەستپێکی دامەزراندنیەوە توانی ئازادیخوازان بە جیاوازی ئایین و نەتەوە و مەزھەبەوە، لەژێر چەتر و رێبەرایەتی بارزانی نەمر بۆ بەرگری لە کوردستان كۆبكاتەوە، بۆ بەدیھاتنی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی گەلی کوردستان ...

پارتی لەقۆناغێکی ھەستیاردا ھاتەمەیدان توانی لەھەناوی شكست و نائومێدی دا ئومێد و ئیرادە بۆ گەلی كوردستان دروست بکات. روحی بەرگریکردن وکۆلنەدان لەناخی نیشتمان پەروەراندا زیندوو بکاتەوە،
پارتی لەژیانی سیاسیدا بە چەندین قۆناغی جیادا تێپەریوە و ھەمیشە بووەتە ئامانجی پیلانی ناحەزان، بەلام بە رەوشتی بەرزی سیاسی مامەلەی كردووە ھیچ كات ستراتیژییەتی نەكردۆتە قوربانی تاكتیك وبەرپرسیارەتی ھەموو قۆناغەكانی ھەلگرتووە، لە کاتی پێویستدا ھەڵوێستی وەرگرتوە و بەرگری لێدەکات و تەنانەت باجیشی لەسەر دەدات، بەڵام نە پەشیمان دەبێتەوە، نە نکۆڵی لێدەکات، بەڵکو شانی دەداتە بەربەرپرسیارێتییەکانیش. بەسەر گشت لەمپەرەكاندا سەركەوتووە چونكە ھەلقولاوی ناخی جەماوەرە، لەگەل ئەوەی دەستكەوتی گەورەی بۆ گەلی كوردستان تۆماركردوە، هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر كێشەی رەوای گەلی كوردستان بكات، ھەمیشە بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی كوردستان لای پارتی لە سەرووی ھەموو بەرژەوەندیەکانی دیکە بووە، ھەر ئەمەیە وای كردووە ببێتە ئامانجی دووژمنان و كۆسپ و تەگەرە بخەنە سەر رێگای بەلام هیچ كات كۆلی نەداوە بەسەر گشت بەربەستەكان سەركەوتووە.

ئەمرۆش لەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەبات و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھایەكی نیە و ناتەواوە.
ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌موو پارتی، یه‌ک بڕیار و یه‌ک ھەلوێست بووە وتوانیویەتی لە ھەر كوێیەك پیلانی دوژمنان ھەبوو بێت پێشمەرگانە لەسەنگەر دا بوەستێت و لە شكست دا ئومێد و گەرانەوەی بەھێز دروست بكاتەوە، رووداوەکانی چەند سالی رابردوو باشترین بەلگەن بۆ ئەم قسانە....

لە ئێستاش دا دوای تەمەنێكی دوور و درێژی خەبات وتێکۆشان، پارتی رۆژ لە دوای رۆژ لە بەهێزبوون دایە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵێك خاسیەتی تایبەتی خۆی، كە لەگەڵ كۆی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە جیاوازیی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەوە دەگونجێت، ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی مانەوە و بەهێزبوونەوەی پارتی، بەجۆرێك کە بووەتە مالێكی گەورە كە شوێنی ھەموو نیشتیمان پەروەرێكی لێ بووەتەوە.
ئەوەی جێگای خۆیەتی دوای تەمەنێکی دوور و درێژ و کاروانێکی پر لە ھەوراز و نشێوودا ھەلوەستە لەھەمبەری دا بکەین بە پێشەنگ مانەوەی پارتیە لە خەباتی سیاسی دا ھەم لەسەر ئاستی كوردستان، عیراق، دبلۆماسیەت، ھەلبژاردن وئابوری دا، بەمەش ئەو راستیە بە دیار دەکەوێت كە پارتی رێگای راستی كوردایەتیە لای زۆرینەی خەلكی كوردستان.
لەم قۆناغەی ئێستای کوردستان دا پێویست تر لەم رۆژەی کە پارتی دامەزرا پێویستیمان پێ ھەیە بۆ پاراستنی كوردستان و روو بە رووبونەوەی ھەموو تەحەددیاتێک، چونكە ھەمیشە ئامرازی بەرگریکردن بووە لەماف وپێناسەی گەلی کوردستان، لە ھەر كوێیەك پیلانی دوژمنان ھەبووبێت ئەوا پارتی لەوێ بەرگری کردووە و پارێزەری شكۆ و كەرامەتی گەلی كوردستان بووە .... ھیچ كات خۆی لەبەرپرسیارییەتی ونسكۆ و شكست نەدزیوەتەوە، رابردووش شاھیدە بۆ داھاتووی، ھەمیشە دووژمنانیش له هەرپرسێكی نەتەوەیی تەنھا ترسیان لە پارتی و ڕێبازی بارزانی وسەرۆك مسعود بارزانی هەبووە و ھەیە...

لە یادی پر شکۆ و شانازی دامەزراندنی پارتی دا پیرۆزبایی لەرێبوارانی رێبازی بارزانی دەكەم .
سلاو و دروود بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمر دامەزرێنەری قوتابخانەی كوردایەتی .

Top