لافاوەکەی سودان زیاتر لە پێنج هەزار خێزانی بێ ماڵ و حاڵ کرد

لافاوەکەی سودان زیاتر لە پێنج هەزار خێزانی بێ ماڵ و حاڵ کرد

 

 

ئەو باران و لافاوانەی کە بەشێکی زۆری ویلایەتی  نهرالنیلی لە سودان  گرتەوە، زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و زیاتر لە پێنج هەزار خێزانیش ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.

لافاوەكە پرۆژەی کشتوکاڵیشی وێران کردووە و ڕێگای سەرەکی نێوان ژمارەیەک لە گوند و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەی داخست.

حەسەن حەمەد ئەلسەید بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناحیەی بەربەر كە دەكەوێتە ئەم شارە گوتی: بارانبارینەکان زیانی زۆریان بە 25 گوند گەیاندوە.

هەموو ساڵێک لە سوودان لافاو زیانێکی قەرەبوو نەكراوە بە ژێرخانی ئابووری دەگەیەنێت و هەزاران خانوو وێران دەكات و بە هەزاران خێزان ئاوارە دەبن.

هەروەها ئاوی بەنداوی ئەلنەهزە لە ئەسیوبیا زیانی لافاوی زیاد کردووە و دۆخەکەشی خراپتر کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top