ڕاوێژکاری سەرۆکی میسر بۆ کاروباری ئایینی: فیرعەون میسری نەبوو

ڕاوێژکاری سەرۆکی میسر بۆ کاروباری ئایینی: فیرعەون میسری نەبوو

ئوسامە ئەلئەزهری ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح ئەلسیسی، بۆ كاروباری ئایینی گوتی: ئەو فیرعەونەی کە لەڕابردوودا فەرمانڕەوایی میسری دەکرد و خودا لە دەریادا نوقمی کرد لە بنەڕەتدا میسری نەبووە.

ئەلئەزهری لە چاوپێکەوتنێکدا ئەو قسانەی بۆ ڕادیۆی 9090ی میسری کردووە، گوتیشی: لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی هەیە کە دەڵێت: فیرعەون میسرییەکی ڕەسەن نەبووە.

ڕاوێژکاری ئەلسیسی بۆ کاروباری ئایینی لە بەردەوامی قسەكانی گوتی: فیرعەون لە هۆزی هیکسۆس بوو کە هاتبوونە میسر.

ئاماژەی بەوەشدا، کە بە ئەگەری زۆرەوە ئەمە ڕاستترین ڕەچەڵەکی فیرعەون بێت، هەروەها سەبارەت بە هۆکارەکەشی گوتی: چونکە کڕنۆش بردن بۆ پێگەی خودا بە درێژایی مێژوو تێكەڵ بەخوێنی میسرییەكان بووە، بەڵام فیرعەون ئەم جۆرە سیفەتانەی نەبووە.

ئەو بەرپرسە ئایینییە ڕاشیگەیاند: كە میسرییەکان هەرگیز ئەوەندە لە خودا دوورناکەونەوە کە فیرعەون دوور بوو.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top