بازرگانێکی هەناردەکاری دانەوێڵەی ئۆکرانیا کوژرا
ئەلکسی ڤاداتورسکی، بازرگان و هەناردەکاری دانەوێڵەی ئۆکرانی لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا.
ئەلکسی ڤاداتورسکی، بازرگانێکی دیاری ئۆکرانی کە بازرگانیی دانەوێڵەی دەکرد، لە هێرشی ئاسمانیدا بۆ سەر هەرێمی میکولایڤ گیانی لەدەستدا.
ڤیتالی کیم پارێزگاری میکۆلایڤ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کە ناوچەکە لە کاتی هێرشی ئاسمانیدا "پاڵەوانێکی" لە دەست داوە.
کیم گوتیشی: کە ڤاداتورسکی، کە بە هاوکارییەکانی لە كەرتی کشتوکاڵدا ناسرابوو،لەم هێرشەکەدا هاوسەرەکەشی، ڕەیسا ڤاداتورسکی، گیانی لەدەستداوە.
ڤاداتورسکی، یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین بازرگانەكانی ئۆکرانیا، بەتایبەتی كە بە چالاکییەکانی لە هەناردەکردنی دانەوێڵەدا ناسرابوو، هەروەها خەڵاتی دەوڵەتی ئوكڕانیای پێبەخشرابوو بە ناوی "پاڵەوانی ئۆکرانیا ".
گوڵان: سەردار خەلیل