بەهۆی لافاوەوە لە ئەفغانستان 18بوونە قوربانی
لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لەپارێزگاکانی زابول و قەندهاری ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا.
محەمەد نەسیم حەقانی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بوومەلەرزە زانی وكارەساتی حکومەتی کاتیی تاڵیبان، ڕایگەیاند: كەلە لافاوەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگاکانی زابول و قەندهار، 18 کەس گیانیان لەدەستدا کە 10 کەسیان ئەندامی تاڵیبان بوون.
حەقانی ئاماژەی بەوەدا، کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 20 کەس برینداربوون و بە سەدان خانوو وێران بوون.
حەقانی ئاماژەی بەوەشکرد، كە مانگی ڕابردوو بەهۆی لافاوەوە 120 کەس گیانیان لەدەستداوە و 152 کەسیش برینداربوون.
ئەوەشی خستە ڕوو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سێ هەزار ماڵ ژێر ئاو کەوتون و زیانیان بەرکەوتووە، چەندین پردیش ڕووخاون و لەناوچوون .
حەقانی گوتیشی: کە حكومەت هاوكاریی دارایی و خۆراک پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی لافاو دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل