ده‌ستگیركردنی پیاوێك كه‌ بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ خێزانه‌كه‌ی زیندانی كردبوو

ده‌ستگیركردنی پیاوێك كه‌ بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ خێزانه‌كه‌ی زیندانی كردبوو

 

 

ژنێكی بەڕازیلی وردەکاریی زیندانیکردنی خۆی و دوو منداڵەکەی لەلایەن مێردەکەیەوە بۆ ماوەی 17 ساڵ لەشوێنێکی هاوشێوەی زیندان ئاشکرا دەكات.  

پۆلیس گوتی: ئەو خێزانە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ماڵێک لە شاری « ریو دو ژانیرو » ڕزگارکراون و پۆلیسیش ئەو پیاوەی بەتۆمەتی زیندانیکردنی ژن و منداڵەکانی بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەستگیرکردووە.

ئەو ژنە گوتیشی:"مێردەکەی هەڕەشەی لێکردبوو کە تەنها دوای مردنی ئەم ماڵە بەجێدەهێڵێت و دەرگای لەسەر دادەخست و بە تەواوی دەی بەستاوە و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەدا و لە 17 ساڵی ڕابردوودا ئەوی لە خواردن لەگەڵ منداڵەکانی بێبەش کردووە" .

پۆلیس گوتی: ئەو خانووەی کە خێزانەکەی تێدا دەژیان  زۆر پیس بووە و هێندە بەتوندی داخرابوو کە ڕوناکییەكی زۆر كەم  لێیەوە دەدیترا.

میدیا ناوخۆییەكان بە وەرگرتنی زانیاری لە پۆلیسەوە بڵاویان كردەوە، كە دەستبەجێ ئەو سێ كەسە گەیێنراونەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت بەهۆی باروودۆخی سەخت وشکبوونەوی جەستە و خۆراکی خەراپەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top