ژنێک لە ئوردن دوو منداڵەکەی خنکاند
ڕۆژی (هەینی) ژنێکی ئوردنی زۆر بێ بەزەیانە دوو منداڵەکەی خۆی خنکاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس ڕایگەیاند: كە دوای ئەوەی كەسێك هەواڵی پێ گەیاندین كە ژنەک دوو منداڵە تەمەن سێ ساڵ و هەشت ساڵەكەی خۆی خنكاندووە، پۆلیس دەست بەجی چووەتە شوێنی ڕۆداوەكە و تاوانبارەكەیان دەستگیر كردووە، تەرمی منداڵەكانیش گەیەندراونەتە پزیشكی دادوەری.
هەروەها لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم ڕووداوە دەستی پێكردووە، بۆ زانینی مەرجەكان و ئاماژەدان بە دەسەڵاتی دادوەری.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکان بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک، دایکی منداڵەكان، پێشتر تاوانبارهیچ نیشانەیەکی نەخۆشی دەروونی نەبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل