سە‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ساڵی نوێی كۆچی پیرۆز دە‌كات

يه‌كى موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم ساڵى نوێ، خێر و خۆشى، سه‌قامگيرى و ئاشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و مرۆڤايه‌تى به‌گشتى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به وڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه.
پيرۆزه و هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/30
1ى موحه‌ڕه‌مى 1444