بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٤ بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكات

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٤ پیرۆزبایی لە تێکڕای ئوممەتی ئیسلام بە گشتی و موسڵمانانی کوردستان دەکەین بە شێوەیەکی تایبەت، بەتایبەتتریش لە هەموو موسڵمانانی دانیشتووی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پەروەردەگار دەپاڕێینەوە هاتنی ساڵی نوێی کۆچی بکاتە سەرەتایەکی پڕشنگداتر لە ژیانمان و شەو و ڕۆژەکانی پڕاوپڕ بکات لە خۆشی و ئارامی و ئاسودەیی و ئۆقرەیی و ئارامی.
دووبارە هاتنی ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.