بەهۆی بومەلەرزە لە فلیپین چوار كەس کوژران و ژمارەیەك بریندار بوون

بەهۆی بومەلەرزە لە فلیپین چوار كەس کوژران و ژمارەیەك بریندار بوون

 

لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەی دوورگەی لوزۆن لە باكووری فلیپین بەلایەنی كەم 4 كەس گیانیان لەدەستداو 60 كەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئامارەكانی پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە بوومەلەرزە و کێوی گڕکانەكانی فلیپین ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7  بە پێوەری رێختەر لە دوورگەی لوزۆن لە ویلایەتی ئابرا كە دەكەوێتە باکووری فلیپین ڕوویداوە،

وەزیری ناوخۆی فلیپین ڕایگەیاند: کە تا ئێستا دوو کەس لە ویلایەتی بەنگا و یەکێکیان لە ویلایەتی ئەبرا و یەکێکی تریش لە ویلایەتێكی دیكەی وڵاتەكە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم بومەلەرزەیە لە دووری 3 کیلۆمەتر لە گوندی تیۆم لە قوڵایی 10 کیلۆمەتردا ڕوویداوە، هەروەها 60 کەسیش بەهۆی ئەم ڕووداوە برینداربوون.

 فردیناند مارکۆس جونیور سەرۆکی فلیپین، ئەمڕۆ سەردانی ئەو ناوچانە دەكات كە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەركەوتووە، هاوكات فەرمانی ناردنی دەستبەجێی تیمەکانی  فریاكەوتن دەدات بۆ شوێنی ڕووداوەكە.

دەگوترێت كە ژمارەیەکی زۆر لەباڵەخانەکانی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەووە و ئەگەری زیادبوونی زیانی گیانیش هەیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

بەهۆی بومەلەرزە لە فلیپین چوار كەس کوژران و ژمارەیەك بریندار بوون
Top