كوردستان ستراتیژی " هێزی نەرم" لە ناوچەیەكی پڕ ململانی وئاڵۆز

كوردستان ستراتیژی



وەك دەبینرێت گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لە لە سەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی زۆر خێران ، ئەوەش ئاماژە و دەریدەخەن كە جیهان بە گشتی بەرەو داڕشتنەوەی هاوسەنگییەكانی هێز هەنگاو دەنێت، بۆیە ، ئەوەی كە بەرٍێگەی هێزی رەق بەكاردەهێنرێت سەركەوتوو نەبووە و لە ئێستادا سەرچاوەكانی هێزی نەرم رۆڵی كاریگەری خۆیان دەبینین لە هێڵكاری نوێی سیستمی جیهانی، واتە دەبێ هەموو هێزە سیاسییەكان وردبینانە و بەپێی دەركەوتنی سیما و ئادگارە نوێیەكانی سیستمی نوێی جیهانی، پەیوەندییەكانی خۆیان رێكبخەنەوە.
هەرێمی كوردستان لە 2005ەوە وەك هەرێمێكی یاسایی و ئیداری لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، قەوارەیەكی ئیداری دەستوورییە، بەڵام لەسەر زەویدا قەوارەیەكە دەتوانێت پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسیش دروست بكات، بە پێی بنەماكانی سیستمی فیدرالیزم و بەپێی دەستووری عێراق، حكوومەتی هەرێم بەپێی مادەی 121ی دەستوور، دەتوانێت لە چوارچیبَوەی باڵیۆزخانەكانی عێراق ئۆفیس بكاتەوە، بۆ دروستكردنی پێوەندییە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە باڵیۆزخانەكانیان تیادایە، هاوكات حكوومەتی هەرێم پەنای بۆ میكانیزمێكی تر برد بۆ گرێدان بە ژینگەی دەرەوە لە رێگەی كردنەوەی نوێنەرایەتی خۆی لەو وڵاتانە.
بۆ ئێمەی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن ماف لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست زیاتر لە سەدەیەكە چەند شۆرش و ڕاپەرینی بەرپاكردووە لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان لە پێناو رزگاركردن خاك و سەربەستی و چەسپاندنی مافەرەواكانی ئەویش لە رٍێگەی هێزی ڕەق واتا چەكداری و شەرٍكردن ، ئەویش نەك ئەوەی بە ویستی خۆی بوو بێت یانیش حەزی لە شەرٍ بوو بێت بەڵكو لە پێناو نەمانی شەرٍ و راكێشانی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بۆ مێزی گفتۆگۆی و چارەسەركردنی بەرێگەی هێزی نەرم و دیپلۆماسی و سیاسییەوە ، چونكە گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی هەمیشە باوەریان بە ئاشتی و دیپلۆماسی و سیاسی تا كو شەڕكردن هەبووە و باوەریشیان وابووە كە ئەوەی بەهێزی نەرم و ئاشتی بەدی دێت دەیان ساڵی تریش بە هێزی رەق و جەنگ و رٍووبەرٍووبوونەوەی و خۆسەپاندن بەدی نایەت.
بۆیە، هەموو ئاماژە و گۆرانكارییەكان ، بە پێی سرووشتی گەشەكردنی سیاسی و دیپلۆماسی و ناوەندە ئاكادێمیەكانی جیهانی لە رووی سیاسی و شێواز و كاریگەرییەكان دەرخەری ئەو راستییەن كە پێوستە " هێزی نەرم" جێگرەوەی "هێزی رەق" بێت ، چونكە چونكە بە پێی ئەزموون و مێژووی رابردوو و ئێستاش "هێزی رەق"، كە بەكارهێنانی هێزی سەربازی و بایكۆتی ئابوورییە بۆ دروستكردنی گوشار و كاریگەری لەسەر دامەزراوە سیاسی و مەدەنییەكان، خەریكە ئەو رۆڵەی لاواز دەبێت، چونكە سیاسەتی تێكەڵبوون خەریكە شوێنی لێكترازان و دووركەوتنەوە دەگرێتەوە، ئەمەش بێگومان بەهۆی باڵكێشانی كاریگەرییەكانی جیهانیگیری و ئاراستەكانیەتی كە ژیان و زەوی وەك خێزانێكی گەورەی گوندێكی بچكۆلانەی لێهاتووە.
لەم نێوەدا ، هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی بە تایبەت سەرۆك بارزانی ، سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و بە باوەربوون بە بەكارهێنانی " هێزی نەرم " لە جیاتی " هێزی رٍەق " و هەلومەرج و گۆرانكاریی و پێشهاتە نوێیەكانی ناوچەكە و جیهان و ئینجا بابەتی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن و دیبلۆماسییەت بەیەكێك لەباشترین فاكتەر و رێگەكان دەزانێت بۆبەردەوامبوونی ئەو ئامانجانە و مسۆگەركردن و چەسپاندنیان، هاوكات دەخوازێت لەو ڕوانگەیەوە وێنەیەكی گەش و ڕوونی سیاسەت و دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی كاری سیاسی و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و ئازادی ئاینی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی كۆمەڵگەی كوردستانی و خستنە ڕووی نییەت پاكی و دۆستایەتی گەلی كوردستان پێشكەشی جیهانی دەرەوە بكات،
هێزی نەرم یەكەمین گوزارشتێك لە سەر هەژموونێك كە پراكتیزەی ئەدەب و هونەر و دیپلۆماسیەتێكی كارا، دەكات.ئەم هێزە نەرمە كاریگەری لەسەر ڕای گشتی كۆمەڵایەتی و گشتی و گۆڕانكارییەكان، هەیە.واتە ئەو هێزەیە دەوڵەتێكە بەرجەستەی فكر و بنەمای نەگۆر و ڕەوشت و لێبوردەیی و ئاشتی دەكات.ئەوەش لە چوارچێوەی پاڵپشتی بۆ بواری مافی مرۆڤ و ژێرخانی ئابووری و ڕۆشنبیری و هونەر. ئێمەی كوردیش مێژووییەكی پرشانازی و سەركردەیەی مێژوویی و خاوەن كەسایەتی بەهێزمان هەبووە و هەیە كە توانیوێتی لە گشت قۆناغەكاندا ، بیر هێزی نەرم و ئاشتی و پێكەوە ژیانی و زیاتر بەرەو پێشەوە و گەشەسەندن ببات لە جیاتی باوەربوون بە شەرٍ و هێزی ڕەق كە ئەمەش ئاماژەیە ، بە رەسەنایەتی و ژیری لە مامەڵەكردن و سیاسەت و دیپلۆماسی گەلی كورد ..
بۆ قۆناغی ئێستا و ئایندەی گەلەمان و مافەرەواكانی و خەبات لە پێناو زیاتر چەسپاندنییان و دروستكردنی پەیوەندیی نوێی لە سەر بنەمانی بەرژوەندی هاوبەش لە گەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیشدا ، گرنگە ستراتیژیەتی دیپلۆماسی و سیاسی بە تایبەتیش پەیوەندییەكان، گۆانكارییان بەسەردا بێت و بگونجێندرێن لەگەڵ كۆی ئەو پێشهاتە نوێیانەی جیهان، چونكە مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە هەر لایەنێكی سیاسی، یاخود قەوارە و دەوڵەتێك هێزی نەرمی بەكارهێنا، دەتوانێ دەرفەتەكانی هاوكاری و بەردەوامی زیاتر دەستەبەر بكات و بەسەر گرفت و قەیرانەكانی خۆیدا زاڵتر ببێت، چونكە سەقامگیری جیۆسیاسی ناوەوەی هەر كۆمەڵگەیەك دەخوازێ كە هێزی نەرم بكرێتە ئامرازێك بۆ كارلێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی، ئەوەش وادەكات كە پایەكانی حكوومرانی و قەوارەی هەرێمی كوردستان زیاتر بەهێزتر بن لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و ئابوورییەكان،بەتایبەت كە ئێمەی كورد لە نێو جوگرافیاییەكدا دەژن كە ملمڵانێ و بەریەكەوتنەكان لە نێوان چ وڵاتانی داگیركەری كوردستان و چ ناوچەكە و چ زڵهێزان زۆر پڕ كێشەن و پیادەكردنی هێزی نەرم ستراتیژ و سیاسەتێكی ژیرانەیە بۆ پارێزگاریكردن لە قەوارە و دەستكەوتەكانمان و لەلایەكی تریش بەدەسهێنانی ئامانجەكانمان .

Top