عەزیز وەیسی و سەیران عوسمان بەرهەمێكیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە

عەزیز وەیسی و سەیران عوسمان بەرهەمێكیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ(عەزیز وەیسی) و خانمە گۆرانیبێژ(سەیران عوسمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە .

گۆرانی(بوك و زاوا)كە نوێترین بەرهەمی ئەم دوو هونەرمەندەیە, لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبۆوە, ئەم گۆرانییە كە بەشێوەی شاد و هەڵپەڕكێ تۆماركراوە, چەند دیمەنێك لە ڤیدیۆ كلیپەكەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری (سەیران عوسمان) و (سەهەند)ی كوڕی عەزیز وەیسی وەرگیراوە .

مێلۆدی ئەم بەرهەمە لەلایەن (كۆروش لاوەیی) ئامادەكراوەو بەشێك لە تێكستەكەی بە هاوبەشی لەگەڵ عەزیز وەیسی نووسیوەتەوە,هەروەها (سمكۆ فەیزی) كاری دابەشكردن و (پەیمان زەمانی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top