مێژوو دوبارە دەبێتەوە بە میکانیزم و شێوەیکی تر.
لە درێژای مێژوودا لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوەی تاکو سەردەمی دەولەتی تورکیا و دەولەتی کۆماری ئیسلامی ئیران ئەو دوو هێزە لە هیچ بابەتێک هاوڕا نەبوونە لەگەل یەکدا ، تەنانەت لە سالانی ١٥٠١ز لەگەل یەکتردا لە شەر و ململانێ دا بۆن ، هیچ پێشهاتێک نەیتوانیوە کۆیان بکاتەوە بێچگە لە سەرکۆت و هێرش و دابەشکردنی خاکی کوردستان نەبێت هەر کاتێک ئەو دوو هێزە داگیرکارە بینیویانە کە بزاڤێکی نەتەوایەتی کورد سەری هەڵدا بێت جا لە هەر پارچەیەکی کوردستان بێت عوسمانی و سەفەوی هەموو ناکۆکیە هەمیشەیی کان لادەبەن و بەپەلە پێکەوە دادەنیشن و ڕێکدەکەون ، هەر بۆ بیرهێنانەویک سەرە پێنووسێک دەخەمە سەر رێکەوتننامەکانی هەردووک دەولەت لە مێژوو دا لە دژی کورد ، لە دووای ٢٠ سال لە شەری نە پچراو لە نێوان هەردووک دەولەتە داگیرکارەکان لەسەر خاکی کوردستان زۆربەی تالانکاری و مال وێرانی بۆ ناوچە کوردستانی کان بۆ لە سالی ١٥٥٥ز هەردووک هێز ڕێکەوتننامەی ئەماسیە ئیمزا دەکەن کە بەشێکی زۆری نەهامەتی بۆ کورد گەرایەوە چۆنکە یەکێک لە خاڵەکانی رێکەوتننامەکە تەسلیم کردنەوەی داڵدەدانی ئەو کەسانە بۆ کە لە دەولەت یاخی بووە کە مەبەستیان شۆڕش گێرانی کورد بۆن بۆیە لە دووای ڕێکەوتن کەوتنە گیانی میرنشینە کوردەکان ، جا ئەگەر باسی ڕێکەوتننامەی زەهاو لە سالی ١٦٣٩ز بکەین کە هەردووک دەولەت خاکی کوردستان لە نێوان خویاندا دابەش کردوو ، کردیان بە دوو پارچە بە داگیر کردنی نیشتیمان وازیان نە هێنا بەڵکو ئینکاری لە شۆناسی کوردییان دەکرد ناویان دەبرد تورکەکانی شاخ و فارسەکانی شاخ ، هەوەها رێکەوتننامەی ئەرزەڕۆمی یەکەم ساڵی 1823 كێشەی شەڕی لە مێژینەی نێوان عوسمانی و سەفەوەی ساڵانێكی زۆری خایاند سەرئەنجام هەردوو دەوڵەتەكە رێکەوتن لەسەر ئەوی كە واز لەشەڕ بهێنن و ڕێك بكەون، لەشاری ئەرزرۆم لەباكووری كوردستان دانووستان لە نێوان هەردوولا دەستی پێكرد و ڕێكەوتنی ئەرزرۆمی یەکەم لە 28ی تەمموزی ی 1823 دا ئیمزا كرا، ناوەڕۆكی ئەم پەیماننامەیە دەریخست كە كێشەی نێوانیان سنووری كوردستانە، چونكە كوردستان بابەتی سەرەکی و لە گرنگترین باسەكانی ئەو دوو دەوڵەتە بووە، سەلماندنی ئەو ڕاستیەش لە حەوت مادەی ڕێكەوتنەكە سێ مادەیان پەیوەندی بەكوردستانەوە هەبووە مادەکان بریتیبوون لە مادەی یەكەم و دووەم و سێیەم .
مادەی یەكەم ئێران نابێ دەست وەربداتە كاروباری كوردەكانی ویلایەتی شارەزوور كە دەوڵەتی عوسمانی بە هی خۆی دەزانی مادەی دووەم هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێكەوتن پەنای هەڵهاتووەكانی یەكتری نەدەن، سەبارەت بەعەشیرەتەكانیش هەر بەو شێوەیە ڕەفتار بكەن، مادەی سێیەم پەیوەندی بەهەردوو عەشیرەتی كورد حیدەرانلو و سپتیەوە هەیە كە بەهۆكاری شەڕی هەردوو دەوڵەتەكەبوون، دەوڵەتی عوسمانی بەپێی ئەم ڕێكەوتننامەیەك بەڵێن دەدات بەر بەهێرشی ئەو دوو عەشیرەتە بگرێت بۆ سەر خاكی ئێران . رێکەوتنامەکان زۆرن لە دژی کورد وەک رێکەوتننامەی جەزائیر و ئەرزرۆمی دووەم ... هەر بۆ ئەوەم باسی ئەم بابەتە مێژوویەم کرد کە ئەمروو سەرانی هەردووک دەولەتە داگیرکارەکان کۆبونەوە بابەتی سەرەکی کۆبونەوە پلان و سەرکۆتکردنی کورد بێت بە شێوەو میکانیزمێکی نووێتر .