بایدن و رۆژهەلاتی ناوەراست
لەدوای سەردانەكەی بایدن ، ئەمریكا بەشێوازێكی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەرێتەوە ، ئەمە مانشێتی زۆربەی رۆژنامە جیهانیەكان بوو، تەنانەت بایدن لەكۆنگرەی جەدە جەختیلەوە كردەوە ، ئەوان هاوبەشەكانیان لە رۆژهەلاتی ناوەراست بەجێناهیڵن ، هەرگیز رێگە نادەن بۆ شاییەك بۆ ئیران و چین و رووسیا لەم ناوچەیەدا بمێنێتەوە .
ئەم دروشمەی بایدن زۆر لەدروشمەكانی پێشوتری جیاوازە ، چونكە بایدن دەیەوێت لەرۆژهەلاتی ناوەراستدا رێگە لەچین و رووسیا بگرێت، بێجگە لەوەی یەكێك لەئامانجە سەرەكیەكانی دانانی سنوورێكە بۆ فراوانخوازی ئێرانیەكان، ئەمەش كۆمەلیك پرس دەخاتەروو گرنگترينیان دورستكردنی ناتۆی عەرەبیە.
ناتۆی عەرەبی
ناتۆیی عەرەبی یەكێكە لەو پرسانەی زۆر بەگەرمی دەركەوتووە، دوای ئەوەی تارادەیەكی زۆر گەشەسەندنی ئەمنی و تەوافوقی ئابووری لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەردەكەوێت ، سەرچاوە هەواڵیەكانی جیهانیش ئاماژە بە دامەزراندنی هاوپەیمانی سەربازی هەرێمی لەنیوان وولاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەكەن لەپێناوی دوورخستنەوەی مووشەكی ئێران و هێرشی بێفڕۆكەوان بۆسەر ووڵاتانی ناوچەكە.
ووزە
كۆبوونەوە داخراوەكانی نێوان بایدن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان یەكێكە لە گۆڕانكارییە خێراكانی ستراتیژی نوێی وولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چونكە بایدن هانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نیوان ئیسرائیل و سعودیە دەدات، لەلایەكی ترەوە بایدن فشار دەخاتە سەر سعودییەكان و بەرهەمهێنەرانی تر بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت بۆ ئاسانكردنی قەیرانی وزەی جیهانی و كەمكردنەوەی داهاتی مۆسكۆ، لەدوای گرانبوونی نرخی ووزە بەهۆی هێرشەكەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرایناوە.
ئێران
لەكاتێكدا دانووستانەكانی ئەتۆمی تووشی بنبەست هاتوون لە بەرژەوەندی ئەمریكایە جارێكی تر بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست بگەرێتەوە، بۆ ئەوەی گوشارەكانی لەسەر ئێرانیەكان زیاتر بكات، لەم كاتەشدا بۆ ئەمریكا زۆر گرنگە هاوپەیمانە دێرینە تەقلیدیەكانی كەوولاتانی كەنداو دەگرێتەوە، ئەو ڕۆڵە ببینن.
هەرێمی كوردستان
لەم قۆناغەدا هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە چونكە توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی هەیە ، ئەمەش خواستی ئەمریكا و ئەوروپایە ، بۆیە دەكرێت بوترێت لەكۆنگرەی ریازدا گرنگی هەرێم زیاتر دەركەوت بۆ ئەمریكیەكان ، لەلایەكی ترەوە لەدوای هێرشە مووشەكییەكەی ئێران و میلیشیاكان بۆ سەر هەولێری پایتەخت و ، كۆشكی سپی پابەندی بە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ئەمەش نیشانەی گرنگی پیدانی ئەمریكیەكانە بۆ دۆسیەی ووزەی هەرێمی كوردستان.
لەكۆتایدا سەردانەكەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەرامی گەورەتری لەپشتە و دووبارە پابەندكردنەوەی ئەمریكایە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بایدن بەم سەردانە، بەدروستی پەیامێك بەچینیەكان دا، كە ئەمریكیەكان حاكمی ڕاستەقینەی جیهان نەك چین و رووسەكان ، زۆر بەسانایی ئەمریكا دەیەوێت لەرۆژهەلاتی ناوەراسەوە سنوورێك بۆ جووڵەكانی چین دابنێت .
ئەو بابەتەش دیوێکی تر لە خۆوە دەگرێت .