بە وێنە..بێن ئافڵك و جەیلۆ هاوسەرگیرییان كرد
دوای 20 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییان و جیابوونەوەیان,ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (بێن ئافڵك) و گۆرانیبێژو ئەستێرەی جیهانی(جنێفەر لۆپێز) هاوسەرگیرییان كرد .
ئەگەرچی لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو گەڕانەوەی بێن ئافڵك و جەیلۆ بۆ لای یەكتر وەكو ئەگەرێك لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان باسی لێوە دەكرا, بەڵام دواجار ئەم دوو هونەرمەندە بەیەك گەیشتنەوەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند وێنەو كورتە ڤیدیۆیەكیان لە هاوسەرگیرییەكەیان بڵاوكردەوە .
سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی (ET) ڕاگەیاندووە كە ئەم دوو ئەستێرەیە لە (لاس ڤێگاس)ی ویلایەتی نیڤادا هاوسەرگیریان كردووەو ئەم هەنگاوەیان لە كاتێكی گونجاودا ئەنجامداوەو لە ئێستادا بەختەوەرن بە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان .
ئاسۆ كاكەیی