سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەندائییەکان دەکات
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى سەرى ساڵى نوێ و هاتنەوەى جەژن پیرۆزبایى لە مەندائییەکان دەکات و هەروەک ڕایدەگەیێنێت، بە هیوای بەهێزکردنی هەستی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا.
ئەمڕۆ شەممە (16/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى فەرمى خۆیدا لە تویتەر نووسیویەتى، بە بۆنەى جەژنى مەندائییەکان، هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەخوازم و کە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک دەهێنێت.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ئەوەشى نووسیووە، بە هیوای بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی هەستی برایەتی و خۆشەویستی و ئارامی و بۆ چەسپاندنی بنەماکانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا.
مەندائییەکانى عێراق، پێش ساڵى (2003) ژمارەیان زۆر بوول ە عێراق، بەڵام دواى هێرشى گرووپە تیرۆریستییەکان و دروستبوونى مەترسى بۆ سەر ژیانیان، بەشێکى زۆریان کۆچیان کردووە بۆ هەرێمى کوردستان و وڵاتانى دەرەوە.