وانه‌كانى گه‌لپرسى له ڕۆژى بڕياردان تا كاتى ئه‌نجامدانى
شتى نه‌وتراوه سه‌باره‌ت به پێناسه‌ى گه‌لپرسى، يان گشتپرسى "ڕيفراندۆم" زۆر كه‌مه و پێويست به دووپاتكردنه‌وه‌يان ناكا. گه‌لپرسى، يان گشتپرسى-يش به‌و مانايه نييه، هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك به‌شدارى تێدا بكه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌رووى ته‌مه‌نى 18 ساڵان مافى ده‌نگدانيان هه‌يه و خوار ته‌مه‌نى ياسايى مافى به‌شدارييان نييه. واته گشتاندنه‌كه له سه‌رووى ته‌مه‌نى 18 ساڵان ده‌گرێته‌وه.
ڕۆژى بڕياردان (7/6/2017) و ڕۆژى ئه‌نجامدانى گه‌لپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى (25/9/2017) كه هاونيشتمانييانى باشوورى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌وه به‌شدارييان تێدا كرد و به ڕێژه‌ى (92.73%) به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، پێويسته له ساڵوه‌گه‌ڕى ئه‌و ياده پيرۆزه‌دا، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به بير خۆمان بێنينه‌وه، كه توانييان ئه‌و مێژووه گه‌شاه‌وه‌يه بۆ كوردستانييان تۆمار بكه‌ن، ئه‌و به‌لاڕێدابردن و نه‌يارييه‌ى ناوخۆ و ده‌ره‌كييش پشتگوێ نه‌خه‌ين.
بێگومان كورد له ڕه‌وڕه‌وه‌ى مێژوودا دۆستى زۆرى هه‌بووه و هه‌يه‌تى، به‌ڵام هه‌ميشه له ته‌نگانه‌دا پشتيان چۆڵ كردووه! ئه‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه وڵاتانى به‌ركه‌وته‌ى كورد و داگيركه‌رانى كوردستان، ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێ، وەكو هاووڵاتيی پلە دوو سه‌يرى كورد ده‌كه‌ن و، لەسەر زێدی باب و باپیرانى و له‌سه‌ر خاكى خۆى هه‌موو مافێكيان پێشێل كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌وڵى پاكتاوكردن و سڕينه‌وه‌شيان داوه.
ئه‌گه‌رچى بڕيارى ئه‌نجامدانى گه‌لپرسى له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و پێداگرييه‌كانى له‌سه‌ر مێتۆدى نه‌ته‌وه‌يى و ده‌وڵه‌تسازى و ((سازشنه‌كردن له‌سه‌ر حيسابى گه‌له‌كه‌ى و ئيراده‌ى نه‌چه‌مانه‌وه و ته‌سليم نه‌بوون)) هاته‌دى، به‌ڵام بڕيارێكى شه‌خسى و تاك لايه‌نه نه‌بوو. سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان كۆبووه‌وه و به وردى تاوتوێى دۆخه‌كه‌يان كرد. دواى شرۆڤه‌يه‌كى ورد و بابه‌تييانه ڕۆژى (7/6/2017) بڕياريان دا، گه‌لپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى له ڕۆژى (25/9/2017) ئه‌نجام بدرێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو گوشاره‌كانيش دوا نه‌خرا و، هاونيشتمانييان به‌شدارييان كرد و به ڕێژه‌ى (92.73%) به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا. لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێميش ئه‌و گه‌لپرسييه كرا و، هاووڵاتييان به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارييان كرد و، ته‌نيا له خانه‌قين كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانى (233،052) هاووڵاتى بوون، ڕێژه‌ی سه‌دیی ده‌نگيان به "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆيى (97%) بوو. كوردانى فه‌يلى (شيعه) سه‌لمانديان كه بڕوايان به هيچ قه‌پان و پێوه‌رێك بۆ جياكاريى مه‌زهه‌بى نييه و، سه‌روه‌ريى نيشتمان و وڵاته‌كه‌يان له به‌رايى (ئه‌وله‌وييه‌ت) خواسته‌كانى ئه‌واندايه. ئه‌وه گورزێكی گەورە بوو له دژى به‌عه‌ره‌بكردن و ڕاگواستنى زۆرملێ "تعریب و ترحیل" و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردستانییەكان كە لە دوای خيانه‌تى 16ی ئۆكتۆبەره‌وه مخابن كەوتنە ژێر گوشارێكی دژوارى سەربازی و ميليتارى و جارێكى دى هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ى كورد ئاواره كرانه‌وه، ته‌نانه‌ت په‌لاماره پڕ گه‌له‌كۆمه‌كييه‌كه‌ى سپا و ميليشياكانى عێراق و به‌شداريى گه‌وره ڕاوێژكارانى سه‌ربازيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئاراسته‌ى داگيركردنى هه‌ولێرى پايته‌خت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، به‌ڵام هێزی پێشمەرگەی وڵاتپارێز و قاره‌مان بە سەركردایەتيی پارتی و سەرۆك بارزانی داستانه‌كانى "پردێ و سحێلا و مەحموودیە"يان كرده لاپه‌ڕه‌ى پڕتيشك و پرشنگدارى مێژووى كورد و به‌رگرى و، ڕێگەیان نه‌دا ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆك و پڕپيلانه بێته‌دى. ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه و ئه‌و به‌رگرييه پڕ قوربانيدانه، واى كردووه، گه‌لپرسى ببێته كارتێكى هه‌ميشه‌يى و پێشخانێك بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆيی كه ده‌يان ساڵه زه‌مينه‌سازى بۆ كراوه، ئيراده‌ى گه‌لى له پشته، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناكۆكى و ناته‌بايى ناوخۆيى به‌رده‌وام دواى خستووه!
له ڕۆژانى دواى ئه‌نجامدانى گه‌لپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى سۆشيال ميديامان بۆ پشتيوانيى نێوده‌وڵه‌تى له ئيراده‌ى گه‌ل و ئه‌نجامى گه‌لپرسييه‌كه ڕێك خست، داوامان له له‌شكرى دڵسۆزى كوردانى تاراوگه و هه‌نده‌ران كرد، له هه‌ر گۆشه‌يه‌كى سه‌ر گڵكۆى زه‌وى گيرساونه‌ته‌وه، گرنگى به لۆبيكردنى پرۆسه‌كه بده‌ن و پشتيوانيى وڵاتى دووهه‌مى خۆيان بۆ نيشتمانسازی و د‌ه‌وڵه‌تسازيی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. نامه‌يه‌كمان بۆ سه‌رۆكى وڵاتان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سايه‌تييه هونه‌رى و وه‌رزشييه‌كانى وڵاتانى جيهان نووسى و داواى پشتيوانيمان لێ كردن، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه "خيانه‌تى گه‌وره - Great betrayal" ماندووبوونه‌كه‌ى به‌فێڕۆ دا، يان لانيكه‌م دواى خست. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانى تا ئێستاش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "رِيفراندۆم به‌جێگه‌ياندنى ئه‌رك و په‌يامێكى ڕاست و ڕه‌وا بووه.." ئه‌و په‌يامه‌شى به سياسه‌تسازانى جيهان گه‌ياندووه.
به‌غدا ناتوانێ تا سه‌ر به تفه‌نگ و جبه‌خانه مه‌رجه‌كانى به سه‌ر هه‌رێمى كورستاندا بسه‌پێنێت؛ هێشتا ئه‌و ڕۆژانه له بير نه‌چوونه‌ته‌وه كه حه‌شدى شه‌عبى و سپاى بيانى و هاوپه‌يمانيان له شه‌ڕى ((پردێ)) له به‌رامبه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به چۆكدا هاتن و تانكى "ئابرامز"ى ئه‌مريكييش فريايان نه‌كه‌وت. سه‌پاندنى ئابڵۆقه‌ى ئابوورى و ديپلۆماسى و بڕيارى سياسيى دادگاى به‌ناو فيدڕاڵيش به سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا، نه‌يتوانيوه هه‌رێمى كوردستان گۆشه‌گير بكا.
حوكمڕانانى به‌غدا تووشى په‌تايه‌كى وه‌همى و سياسى بوون، له برى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر، خۆيان زياتر ئالووده‌ى ئه‌و نه‌خۆشييه درێژخايه‌نه ده‌كه‌ن و خه‌ون به بچووككردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بۆ قه‌واره‌ى پارێزگا‌كان ده‌بينن! به‌ڵام به‌ربه‌سته گه‌وره‌كه ته‌نيا سياسه‌تى وڵاتانى هه‌رێمى و گوێڕايه‌ڵى و پاشكۆبوونى عێراق بۆ ئه‌و وڵاتانه نييه.
وڵاتانى هه‌رێمى، به‌تايبه‌تى ئێران و توركيا به‌رامبه‌ر به پرسى مێژوويى و ستراتيژیى "ڕيفراندۆم"ى باشوورى كوردستان، به بارته‌قاى په‌رته‌وازه‌يى و لێكترازانى سياسیى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى باشوورى كوردستان و 16ى ئۆكتۆبه‌ر، نه‌يانتوانيوه سه‌نگ و پێگه‌ى كورد له گۆڕه‌پانى سياسيى عێراقدا لاواز بكه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر ڕێنماييه‌كانى سه‌رۆك بارزانى و قاره‌مانه‌تيى پێشمه‌رگه و به‌رنگاريى وڵاتپارێزانه‌يان نه‌بوايه، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستانيش به ئاقارى شار و پارێزگا نائه‌من و ناسه‌قامگير و بێ خزمه‌تگوزارييه‌كانى عێراقدا ده‌برا. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمه‌دار نێچيرڤان بارزانى بنه‌ماى په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسييه‌كانى له سه‌ر ئه‌ساسى ڕياليستى و واقيعبينى دانه‌ڕشتبيايه، كه ئه‌و كات سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو، ئه‌وا كاره‌ساتى گه‌وره ڕووى ده‌دا. عه‌بادى و ماليكى هێزيان له دژى هه‌رێمى كوردستان جووڵاند و زه‌وى و ئاسمانيان له سه‌ر كوردستان داخست، بوودجه و مووچه و قووتى دانيشتووانى هه‌رێميان بڕى، كه به درێژايى هه‌زار كيلۆمه‌تر پێشمه‌رگه شه‌ڕى تيرۆريستانى داعشى ده‌كرد و، هاوكات نزيكه‌ى دوو ملوێن ئاواره‌ى مه‌سيحى و ئێزدى و كورد و عه‌ره‌بى سووريا و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بى (شيعه و سوننه)ى عێراقى، له هه‌رێمى كوردستان داڵده درابوون.
حوكمڕانانى به‌غدا تا ئێستا نه‌ك سياسه‌تى هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌يان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان پياده نه‌كردووه، بگره زۆرينه‌يان به ئاشكرا له دژى ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد و قه‌وراه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتوونه‌ته جووڵه و به سزادانى له لايه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وت و پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێم و بڕياره سياسييه‌كانى دادگاى به‌ناو فيدڕاڵى نه‌وه‌ستاون و، ماوه ماوه ميليشياى له ياساده‌رچوو كه ده‌ستيان به‌سه‌ر زۆربه‌ى جومگه ئابوورييه‌كان و سه‌رچاوه‌كانى داهاتى عێراقدا گرتووه، هه‌ولێرى پايته‌خت سارۆخباران ده‌كه‌ن و سه‌رقاڵى پلان و پيلانى دوژمنكارانه و ددانپيشاندانن و به‌رده‌وام خۆيان پڕچه‌كتر ده‌كه‌ن!
له هه‌لومه‌رج و دۆخى وا هه‌ستياردا، سه‌ركردايه‌تيى سياسيى كوردستان ئه‌ركى زۆر گران و مێژووييان ده‌كه‌وێته سه‌ر شان و پێويسته و زه‌رووره‌ته كه يه‌كڕيزى و ته‌بايى و هاوده‌نگى و يه‌كخستنى نێوماڵى كورد، له قاڵبى دروشم ده‌ربێنن و به كرده‌يى پراكتيكى بكه‌ن. پێويسته و ده‌بێت بۆ دانوستاندنه‌كان و گفتوگۆ له پێناوى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا يه‌كده‌نگ و يه‌كگرتوو بن. داكۆكى له مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له پێناوى هه‌ندێ ئيمتيازاتى شه‌خسى و حزبى سازش نه‌كه‌ن و خۆيان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن. پێويسته خۆ له‌وه خافڵ و گێل نه‌كه‌ن، كه هه‌رزانفرۆشكردنى وڵات تاوانێكى گه‌وره‌يه و ئيراده‌ى گه‌ل و مێژوو لێى خۆش نابن...