عەزیز وەیسی و كچەكەی بەرهەمێكیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە

عەزیز وەیسی و كچەكەی بەرهەمێكیان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (عەزیز وەیسی) گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی دوێت لەگەڵ(ژینا وەیسی)ی كچی بڵاوكردەوە .

هونەرمەند عەزیز وەیسی نوێترین بەرهەمی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەناوی(برا لە چەمەو بێ) بڵاوكردەوە, كە ئەم گۆرانییە بە شێوەی شادی و هەڵپەڕكێ بەرهەمهاتووەو ئاوازەكەی فۆلكلۆرە,هەروەها (موجتەبا ئەسەدپور) دابەشكردنی گۆرانییەكەی كردووەو (پەیمان زەمانی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..ژینا وەیسی كە ماوەیەكی كەمە لە بواری گۆرانی دەركەوتووە, لە 12/2/2022 یەكەم بەرهەمی بەناوی (غەریبم) بڵاوكردەوە كە گۆرانییەكی فۆلكلۆرە و پەیمان زەمانی كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە.

ئاسۆ كاكەیی

Top