له ڕۆژانی جه‌ژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان ده‌درێت
له چوارچێوەی سەردانیكردنی بۆ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی كاره‌با و كارمه‌ندانی ئێشكگر له پارێزگای سلێمانی، بریكاری وەزارەتی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مال قه‌زاز جەختی لەوە كردەوە كە پارێزگای سلێمانی وه‌ك جاران به‌شی خۆی له كاره‌بای نیشتمانی وه‌رده‌گرێت، ئاماژەشی بەوە كرد له ڕۆژانی جه‌ژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان ده‌درێت و هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر بكرێت.
سەبارەت بە دەستگرتن بە بەكارهێنانی كارەباوە كه‌مال قه‌زاز داوای لە هاووڵاتیان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی كرد كە به پێی پێویست به‌كاری بهێنن و گڵۆپه زیادەكان بكوژێننه‌وه، چونكە به كوژانه‌وه‌ی هه‌ر گلۆپێك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، بڕی پێدانی كاره‌با زیاتر ده‌بێت و ماڵه‌كانی دیكه ڕووناك ده‌بنه‌وه.
هاوكات داوای له هاووڵاتیان كرد كە هەندێ ئامێر هەن پێویستە له كاتی شەود‌ا یان له‌و كاتانه‌دا به‌كاربهێنن كه كه‌مترین ئامێری كاره‌با پێیه، وەك جلشۆر و ئەو ئامێرانەی كە كارەبای زیاتریان پێویستە.