پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و، هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتیان و تێکڕای کوردستانیانی خۆشەویست.
بەو بۆنە پیرۆزەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، لەپێناو پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی ئازیزی کوردستان.
هیوادارین جەژنی پیرۆزی قوربان، هەوێنی بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان و عێراق، بۆنەیەکی هیوابەخش بێت و هەموو لایەک لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بەدوور بن و، جەژنێکی شاد و بەختەوەر بەسەر بەرن...
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
۸ـی٧ـی