عێراق "2014 تا 2022 " شەرٍی ئیرادە و داگیركردنی خاكی كوردستان ..

عێراق



لە سەرەتا دەمهەوێت بە راشكاویی بڵێم كە ، كاتێك رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق دەستیان كرد بە كۆمەڵكوژی و قڕكردنی گەلی كورد ، بەتاوانی كوردبوونی وكوردستانی ئایا بابەتەكە فرۆشتنی نەوت و غازی سروشتی كوردستان بوو ؟ یا بابەتەكە پەیوەست بوو بە خاك و نەتەوە بوو ؟

هەر چەندە گەلی كورد ، لە پێناو ئازاد و دیموكراسی و رزگاربوون لە دیكتاتۆرییەت لە عێراق لە ساڵی 2003 خوێنی بەخشی و بەشداریی سەرەكی بوو لە نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی لە 2005 لە پێناو چەسپاندنی هەمیشەیی مافەرەواكانی و بەدەستهێنانەوەیان ، بەڵام زۆر نەخایاند كە ، ئەوانەی كە خۆیان بە ستەملێكراویی دەستی دیكتاتۆر دەزانی و نان ونمەكی گەلی كوردیان خواردبوو ، هەڵگەرانەوە و رووی دیكتاتۆرانی پێش خۆیان بە گڕتنەبەری سیاسی تاكرەویی و دیكتاتۆرییەت سپی كردەوە .
دوای ماوەیەكی كورت هەنگاو بە هەنگاو بە سیناریۆی جیاواز سەرەتا گەلی كوردیان لە نێو گشت جومگە كانی دەسەڵاتی بەغدا و ئینجا سەربازی پەراوێز خست تا پیلانگێرییەكانیان ئاشكرا نەبن و ئینجا دواتر سیاسەتی گەمارۆخستنە سەر هەرێمی كوردستان بە برینی بەشە مووچە و بوودجەی كوردستانیان گرتەبەر ، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاو بەهەنگاو هێزیان ئامادە دەكرد بە مەبەستی پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان .
هەنگاوەكانی عێراق لە ساڵی 2014 رۆژ بە رۆژ سیمای پەڵاماردان و هەوڵی لاوازكردنی و نەهێشتنی كیانی دەستووری كوردستانی پێوە دیار بوو ، هەرچەندە پیلانگێری داعش و گۆرینی رێرەوەكەشی هەر بە نەخشە و فەرمانی تاران و بەغدا بوو و ماوەی ساڵی خایاند تا رزگاری موسڵ كە پێشمەرگەی كوردستان رۆڵی سەرەكی بینی ، بەڵام لەو كاتەنانەشدا بەغدا خۆی ئامادە دەكرد لەگەڵ میلیشاكانی و سوپای پاسداران تا لە دەرفەتێكدا پەڵاماری هەرێمی كوردستان بدات بەمەبەستی كۆتایی هێنان دەسەڵاتی كوردستان كە بەهۆی سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی و ئینجا سەرەرای گەمارۆكانی بەغدا بۆ سەر گەلی كورد بە ڵام متمانەی جیهانی و گەشەسەندنی زۆر بەخۆیەوە بینی بوو سەرەرای بوونی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە وپەنابەر نێوخۆیی و دەرەكیش ، بۆیە بینیمان كە ، لە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 درێژەیان بە پیلانگێریی و پەڵاماردانی كوردستان دا ، ئەگەر خۆراگری پێشمەرگە و سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانەی سەرۆك بارزانی نەبوایە قەوارەیەك بەناوی هەرێمی كوردستان هەر ئەو كاتەش بوونی نەدەما .

لەگەڵ ئەوەشدا گەلی كورد ئەمجارەش سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناو توانی بەهێزتر لە جاران بێتەوە سەر پێیەكانی و بەگرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانە لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ، توانی جارێكی تر هەرێمی كوردستان بخاتەوە سەر رٍێرەویی دیپلۆماسی، ئابووری و سیاسی و متمانەی وڵاتان زیاتر لە جاران ە گەلی كورد بەهێزتر بووە ، هەر ئەوەیە ئێستاكە كە ساڵی 2022 و لەماوەی 2 ساڵی رابردوو جارێكی تر دەسەڵاتدارانی بەغدا و بەپاڵپشتی رژێمی ئێران بۆ رێگریكردن لە پێشكەوتن و گەشەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان لە بواری ئابووری و وزە و بەتایبەت نەوت و غاز دەستیان بە مووشەكباران و درۆن باران و كردەوی تیرۆریستی دژی بە سەرچاوە ستراتیژییە ئابوورییەكان و بەتایبەت نەوت وغاز كردووە ، كە تێیدا پاشگەزكردنەوەی كوردستان و ناچاركردنێتی بە گەرانەوەی بۆ بەغدا و رێگە نەدرێت كوردستان غازی سروشتی كوردستان خۆی هەناردەی بازارەكانی جیهان بكات ، تەنها خۆی وەك ئاغایەك لەناوچەكە ئەو كارە بكات ، نەك هەر ئەوەش بەڵكو دادگای فیدراڵی كە كارتێكی گوشار وچەكێكە بە دەست ئێرانەوە بەنیازە و بەخەیاڵی خاویان بە پاساویی دەستگرتن بە سەر سەرچاوە ئابوورییەكانی كوردستان كۆتایی بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بهێنن كە لە راستییدا پاساوەكە تەنها نەوت و غازە لە بنەرٍەتدا بابەتەكە خاكی كوردستانە .
بەدڵنییاییەوە ، كاتێك دەسەڵاتدارانی عێراق خەڵكی كوردستان بە هاووڵاتیانی كوردستان بە پلە دوو هەژمار دەكەن و مافەرەواكانی مووچە و بودجەی پێرەوا نابینن و وەك ئەوەی گەلی كورد سواڵكەرە و خێری پێبكەن و هەر جارەوە چەند دینارێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێن و بە سەدان ملیارد دۆلاری كوردستانیان بەتاڵان و بۆ میلیشاكان و هەناردەی وڵاتانی هەرێمی كردووە ، ئەوا هیچ متمانەیەك نییە بە بەغدایەك كە ھەنگاو و ئامانجەكانی بەغدا بۆ سڕینەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان

بەغدا لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو تا ئێستا بەمیلیاردها دۆلار قەرزداری هەرێمی كوردستان و ئامانج لەو گەمارۆدانەش كۆتایی هێنان بووە بە قەوارەی كوردستان .

گۆرینی ڕیرەویی داعش لە 2014 پیلانێكی تر بوو لە پاڵ ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا هیچ چەك و بوودجەیەكیان بۆ هێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان نەنارد تا پێشمەرگە شكست بخوات و دواتر كوردستان داگیر بكەن ، بەڵام وەك بینیمان كە دەرەنجامەكان پێچەوانە بوونەوە، پێشمەرگە توانی ئوستوورەی دڕندەترین رێكخراویی تیرۆریستی لە جیهاندا بەناوی داعش تێكشكاند .

هەروەها رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەشێكی تر لە پیلانگێری سرینەوەی هەرێمی كوردستان بوو كە ئەمجارەشیان لە سەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پردێ وسحێلا و مەحموودیە ، گورزی كوشندەیان بەركەوت و تێك وپێك شكێنەران .
ئێستاكەش ، لە رێگەی مووشەكی بالستیك و پەڵاماردانی درۆنی خۆكوژ و دادگەی فیدراڵی و پیلانگێری قرێژ لە هەوڵی ئەوەدان كە هەرێمی كوردستان و گەلەكەی خۆی و خاكەی رادەستی بەغدا بكات ،بەڵام خەیاڵیان خاوە ن و ئەم قەوارەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و خەباتی دەیان ساڵە و هیچ پیلانگێرییەك و گەلەكۆمەكییەك ناتوانێت ، خەونی دوژمنان بێنێتەدی ، لە كۆتاییشدا هەرێمی كوردستان و پلان وستراتیژییەكانی بەتایبەت لە بواری ئابووری و كەرتی وزرە و نەوت وغاز بۆ كوردستانێكی بەهێزتر سەردەكەوێ ، ئەوەیش لەرێگەی سیاسەت و دیپلۆماسی بەهێزییەوە و ئینجا تەبایی و یەكهەڵوێستی لە نێوخۆیی كوردستان بەرامبەر هەر پیلانگێرییەك دژی بە گەل و قەوارەی هەرێمی كوردستان .

Top