پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز فەرهاد محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاك فەرهاد محەمەد،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا ( بارام محەمەد ) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی برای خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارەگای بارزانی
٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢