سهرۆك بارزانی پەیامی خۆنەچەماندن تەبایی وەك بەهێزترین چەكی كورد
یەكێك لە بنەما نەگۆڕەكانی رێبازی بارزانی تەبایی و كوردایەتیی و خۆنەچەماندن و تەسلیم نەبوونە ، بۆیە، پێش دامەزراندنی پارتیش ئەو ڕێچكە و رێبازە وەك میراتێكی گرانبەها تا قۆناغی ئێستای خەباتمان درێژەی هەیە ، خەباتی و تێكۆشانی شارستانی ئەمڕۆمان پێوستە لەلایەك پارێزگریكردن لە شوناس و دەستكەوتەكان و لەلایەكی تریش بەهێزكردنی ریزەكانمان بێت وەك قەڵایەكی پۆڵایین بەرامبەر دوژمنان وناحەزانمان كە بەردەوام لە نێو سێرەی نەیارانین ، نەك كاتی ئەوەیە بەڵكو درەنگیشە پێوستە وەك قەڵاییەكی پۆڵایین فریویی چەواشەكاری و هێرشی میدیایی ناحەزان نەخۆین و بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بخەین.
ئەگەر ئاورێك لە مێژووی خەبات و پڕ كارەسات و جینۆسایدكردنی گەلەكەمان لەلایەن ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكان بدەینەوە ، هەموو ئەو تاوانانەی كە نەیاران بەسەر ئێمەیان هێناو بێنینەوە بیرەوەرییەكانمان ، دەبێ وانەی لێ وەربگرین، مێژوو پێمان دەڵێت ئەوەی لەڕابردوو بەسەرماندا هاتووە بەشی هەرە زۆری لە بوونی خاڵی لاوازی خۆمانەوە سەرچاوەی گرتووە كەئەویش ناتەبایی و دووبەرەكی لە نێو ماڵی خۆماندا بووە.
لە ئەنجامی دەیان ساڵە خەبات و قوربانیدان رۆڵەكانی ئەم گەل و خاكە خاوەن ئەزموونێكی پر شانازی و سەروەریی وحكومەت و پارلەمانی خۆمان هەیە و هەڵبژاردنی دیموكراسیانە دەبێت مەحەكی یەكتر قبوڵكردنمان بێت، گەلێكین ئازادی و دیموكراسی ڕاستەقینەمان لە ناوچەكەدا هێناوەتە كایەوە و ڕێز لە هەموو پێكهاتەو ئایین و ئایینزاكان گیراوە و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە ناو هەموو پێكهاتەكانی كوردستاندا هەیە و هەرێمی كوردستان لەم بابەتدا جیاواز لە وڵاتانی ناوچەكە كاری لەسەر ئاشتی و پێكەوە ژیان كردووە و بە شانازیەكی گەورە بۆی تۆماڕكراوە و هەموو جیهان بەگرنگییەوە لێ دەروانێت .
ئاشكرایە، پێشهاتەكانی ناوچەكە وعێراق زۆر خێران و ئەگەر هوشیارانە و بەرپرسیارانە مامەڵە نەكەین و یەكریزی و تەبایی و یەكهەڵوێستیمان پتەو نەكەین ، رەنگە دەرفەتەكانمان لە دەست بچن ، بەتایبەت كە ئەمڕۆ هەموو جیهان و ناوچەكە لە مڵمڵانێی و جەنگێكی قورس و گۆرانكارییدایە و بۆ ئێمەی گەلی كورد و قەوارەكەمان دەبینن كە رۆژانە لەلایەن داگیركەران و دوژمنانەوە پەڵامار دەدرێین و ڕووبەرووی هێرش دەبینەوە و داگیركەران هێشتا زیاتر لە جاران چاوچنۆكن و چاویان بڕییووەتە سەر خاك و نیشتیمان و سەروەت و سامانمان نەك تەنها ئەوەش بەڵكو هەوڵدانە بۆ پەرتەوازەكردن و لەناوبردنی هەرێمەكەمان و دواتر سڕینەوەان.
گەلی كورد تەنها نەتەوەیە كە لە ناوچەكە كە لە هەموو لایەكەوە گوشاری لە سەرە و لەلایەن هەر چوار وڵاتی داگیركەرەوە هەوڵی بچووكردنەوەی و سڕینەوەمان دەدرێت ، بەتایبەت كیانی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆتە چەقڵی چاویی دوژمنان و ناحەزان و چاویان پێهەڵنایەت و هەر جارەوە بە پاساوێك پەڵامارمان دەدن و هەر جارەوە بە پاساوێكی بێ بنەما و درۆ ، رۆژێك مووشەكباران ، رۆژێكی تر هەناردەكردنی تیرۆریست و رۆژێكی تر هەناردەكردنی ماددەی هۆشبەر، ئینجا هێرشكردن بە فرۆكەی درۆن و بەكارهێنانی دادگا بۆ ڕەوایدان بە پیلانگێریەكانیان .
هەروەها لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوە ئیدارەی هەرێم ، شۆڤێنییەكانیش خراپتر و نامرۆڤانەتر لە جاران كاری بەعەرەبكردن و ڕاگواستنیان لە دژی گەلی كورد دەستپێكردووە و بە شێوەیەكی گشتی وەك هەموو نەیاران بەكدەنگ هەوڵی لاوازكردنی پێگەی كوردو پەرتەوازەكردنی نێوماڵی كوردستان دەدەن .، ئەوەی دەبینرێت ئەو راستی و هەڕەشەیە كە ، دوژمنان و ناحەزانی گەلی كورد ،هەموویان كۆك وڕێكن لە دژایەتی و دوژمنایەتی كردنمان، ئەویش یەك مەرامیان هەیە كە گەلی كورد نەگات بە ئامانجی خۆی.. دەسا با ئێمەش ئامانجمان یەك خەین و لە پێناو كوردو ك وردستاندا تەبا و یەكڕیز بین.
ئەمڕۆیش لە هەموو زەروورتر وپێوستتر ئەوەیە ، هەموو مڵمڵانێییە حیزبی و شەخسییەكان بەلاوە بنرێن ، كورد وكوردستان و بەرژەوەندییەكان پێش هەموو شتێك بخەین چونكە ، تەنها یەكڕیزی و تەبایی نێوان حیزب و لایەنەكان ئایندەی گەل و نیشتیمانەكەمان مسۆگەر دەكات ، چونكە كوردستان نیشتمانی هەمووانە و ئەرك و بەرپرسیاریەتی پاراستنی دڵنییاییە بۆ ئایندەمان .