هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەرغەزە
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل پێگەیەکیان لە کەرتی غەزە بۆردوومان كرد.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەبەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند: کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بەیانی پێگەیەکی سەر بە کەتیبەی عیزەدین ئەلقەسامی باڵی چەکداری بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەلەستین « حەماس » لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەك نەخراوەتە ڕوو، زیانی گیانی لە هێرشەکەدا نەزانراوە.
هێرشەکە دوای ئەوە هات کە موشەکێک لە غەزەوە هاوێژراوە و پێش ئامانجەكەیان تەقێنراوەتەوە، ڕاپۆرتەکە وردەکاری زیاتری پێشکەش نەکردووە.
دەسەڵاتدارانی غەزە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە ئەگەری زیانی ئەو هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل