پاڕاستنی ئه‌مانه‌تى پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان
![پاڕاستنی ئه‌مانه‌تى پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20220617104743_original_13.jpg )
سه‌رۆكى شازده‌هه‌می ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا (ئیبراهام لنكولن) ده‌لێ" ناتوانی له به‌رپرسیاریه‌تى سبه‌ى ڕابكه‌ى، به ڕاكردنت له‌به‌ر به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌مڕۆ".
تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاریی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی دیارى كردنى پاشه‌ڕۆژ و چاره‌نووسازه بۆ قوتابی، پێویسته به‌وپه‌ڕى گرنگى و بایه‌خه‌وه ته‌ماشای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بكرێ و هه‌وڵى سه‌رخستنی به مسۆگه‌ری بۆ بدرێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی به‌رپرسیار له‌و جۆره پرۆسانه.
ئاشكرایه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و لیژنه‌كانی ئه‌زموونی لقی په‌روه‌رده‌کان هۆڵ و قوتابخانه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كرێن و دیراسه‌ى ووردیان بۆ ده‌كرێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه تا چه‌ند ده‌شێن بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌زموونه‌كان. دواتر پێداویسته‌كانیان بۆ دابین ده‌كرێ له ڕووى كاره‌با و فێنك كه‌ره‌وه و كورسی دانیشتن و .... تا دوایی.
واته لیژنه‌ى ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ى قه‌زا هۆڵه‌كان و قوتابخانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و دیاری‌یان ده‌كات و گرنگه به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده كه سه‌رۆكی لیژنه‌ى ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ی قه‌زایه زانیاری وورد و ته‌واوی هه‌بێت له سه‌ر سه‌رجه‌م هۆڵه‌كان ته‌نها له سه‌ر كاغه‌ز نه‌بێت،بەڵکو پێویسته هۆڵه‌كان ببینرێن و كه‌م و كورییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن و گه‌رما و گه‌رم چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌وه ته‌نها تاقیكرنه‌وه‌یه‌ك نییه بۆ بڕینى قوناغێك له قۆناغه‌كانى خوێندن، به‌ڵكو چنینه‌وه‌ی ڕه‌نج و ماندووبوونى دوازده ساڵى خوێندن و شه‌ونخونی و هاوكات دیارى كردنى پاشه ڕۆژ و چاره‌نووسی كه‌سه‌كانه.
بۆیه هه‌موو هه‌وڵ و ماندوو بوونێك به‌فیڕۆ ناچێ و به‌ڵكو ویژدان ئاسوده و حه‌ساوه ده‌كات، جگه له‌مه‌ش له ئه‌ركه ساده و سه‌ره‌تاكانى به‌رپرسیاریه‌تى ده‌ژمێردرێت. بۆیه پێویسته هۆڵه‌كان شیاو گونجاو بن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ دابین سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان پێش هه‌فته‌یه‌ك، ده‌بێ هه‌موو قوتابخانه‌كان و هۆڵه‌كان مایه‌ى ئارامی و ئاسوده‌یی بن بۆ قوتابییان تا بتوانن به ووردی ئه‌وه‌ى خوێندوویانه دوور له هه‌موو كه‌م و كوریه‌ك (ئه‌گه‌ر هه‌بێت) بینوسن و وه‌ڵامى پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه.
دواتریش هه‌ڵبژاردنى به‌رێوه‌به‌رى هۆڵ و یاریده‌ده‌ر و مامۆستاكان زۆر گرنگه ناكرێ و نابێ ته‌نها بیر له دانانى به‌رێوه‌به‌رى هۆڵ بكرێته‌وه به هه‌ر هۆكارێك بێت ته‌نها بۆشاییه‌كان پڕ بكرێته‌وه، چونكه پاڕاستنی ئه‌مانه‌تى ئه‌و پرۆسه‌یه له ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تى به‌رێوه‌به‌رى ویژدان زیندوو و بوێر و په‌روه‌رده‌ییه تا بتوانێ دادپه‌روه‌ری له ناو هۆڵه‌كه ده‌سته‌به‌ربكات و یاریده‌ده‌ر و چاودێره‌كانیش ده‌ست باری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ بگرن و شانی بده‌نه به‌ر و ویژدانیان ئاسوده و ئارام بێت، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به چاره‌نووسی ده‌یان هه‌زار قوتابی له هه‌رێمى كوردستان ، هه‌موومان ده‌زانین هه‌ر شتێ بۆ ئه‌ورۆ نهێنى بێ، بۆ سبه‌ى ئاشكرایه.
له بیرمان نه‌چێ گه‌ر هه‌ر كه‌م و كوریه‌ك خوا نه‌خواسته ڕووبدات كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابیان ده‌بێت، چونكه پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره و په‌یوه‌ندیدار نییه به چه‌ند كه‌سێك.
جودا له لیژنه‌ى ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ى قه‌زا، پێویسته لیژنه‌ى ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ى گشتیی و لیژنه‌ى ئه‌زموونی باڵاش له وه‌زاره‌ت به هه‌مان شێوه پێویسته به‌دواداچوونى به‌رده‌وامیان هه‌بێت له سه‌ر هۆڵه‌كان، ده‌كرێ له لیژنه‌ى باڵای ئەزموونەکان و لیژنه‌ى پارێزگاكان ژووری چاودێری و به‌دوا داچوون هه‌بێت و چه‌ند ژماره‌ى مۆبایل ته‌رخان بكرێ و تۆمار بكرێن بۆ چۆنیه‌تى چاودێری كردنى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌كه له سه‌ر ئاستى هه‌رێم و پارێزگا و قه‌زاكان و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى هاووڵاتیان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر پڕوپاگنده‌یه‌ك لێره‌و له‌وێ و لێپرسینه‌وه له‌كه‌م و كورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌وپه‌رى پاكی و ئه‌مانه‌تى و دادپه‌روه‌رییه‌وه به‌رێوه‌بچێت، چونكه له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌وانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كوڕ و كچی ئێمه‌ن و به‌حه‌ز و تاسه‌وه چاویان بڕیوه‌ته پاشه‌ڕۆژ و ده‌یانه‌وێ به حه‌ق ماف و ماندووبوونى خۆیان به ده‌ست بهێنن و ئێمه چ وه‌كو تاك یان كۆمه‌ڵگه به پاڵپشتى خواى گه‌وره هاوكار و یارمه‌تیده‌ریان ده‌بین تا به ئامانجى خۆیان دەگه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی