پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕ (عەبدولرەزاق بیمار)

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕ (عەبدولرەزاق بیمار)

 

بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا و نووسەر (عەبدولرەزاق بیمار)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەری گەلەکەمان(عەبدولرەزاق بیمار)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم ئەدیب و نووسەران و ئاشنایانی بەرهەمەکانی مامۆستای خوالێخۆشبوو دەکەین، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(عەبدولرەزاق بیمار) کەسایەتیەکی رووناکبیر و شاعیرو رەخنەگر و رۆژنامەنووس بوو لە نێو بزووتنەوەی ئەدەبی و رۆشنبیری دا رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبوو، تەمەنێکی پڕ لە بەرهەم و بەخششی بۆ خزمەتکردنی بواری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕان تەرخان کرد، بۆیە لەو بوارانەدا ناو و شۆرەت و جێدەستی دیار و بەرچاوە.
خوالێخۆشبوو(عەبدولرەزاق بیمار) لە بواری زانستی پەروەردەیی و فێرکاریشدا رۆڵی گرنگ و چالاکانەی خۆی بینیوە وەک پسپۆر و توێژەر و مامۆستای زانکۆ بە گیانێکی لەخۆبردووانە خزمەتی زمان و ئەدەب و رۆشنبیری کوردی کردووە.

خوالێخۆشبوو(عەبدولرەزاق بیمار)خاوەنی سەدان وتار و لێکۆڵینەوەو کتێب و بەرهەمی ئەدەبی و شاکاری وەرگێڕدراوە، بۆیە بەلەدەستدانی زیانێکی گەورەیە لە کایە و ناوەندە رۆشنبییریی و ئەدەبییەکاندا، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئەدیبان و نووسەران و دۆست و هاوەڵانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە مامۆستای خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..

انالله وانا اليه راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی ٦ـی ٢٠٢٢

Top