له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌  خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك  خانوو دروست دەكەن

له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌  خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك  خانوو دروست دەكەن

 

ساسان عەونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كاتی پێشوازیكردنی لە نوێنه‌رانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك  رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ هه‌موو خاوه‌ن زه‌وییه‌كی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك لە هەولێر ده‌توانێت خانوو دروست بكات، ئه‌وانه‌ش كه‌ سه‌ره‌بلۆكیان داناوه‌ و دۆسیه‌كانیان ته‌واوكراون، ده‌توانن سه‌ردانی شاره‌وانیی چوار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌تی ڕێگه‌پێدانی دروستكردنی خانوو.

 

لەم كۆبوونەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئاو و شارەوانی ئاماده‌ی بوون ، ئاماژە بەوە كرا له‌ كە هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ (3) بیر لە یەك كاتدا لەو گەڕەكە لێ ده‌درێن، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سه‌ره‌بلۆكی ته‌واوی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك داده‌نرێت.

سەبارەت بە زه‌وییه‌ بازرگانییەكانیش باس لەوە كرا كه‌ حكومه‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك ئەو زەویانەی فرۆشتووە، دوای كاتێكی دیاریكراو ده‌خرێنه‌ ژماره‌یه‌كی بانكیی تایبه‌ت به‌و گه‌ڕه‌كه‌ ، تاكو بتوانرێت ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ پرۆژه‌كانی دیكه‌ بكرێت.

Top