عێڕاق دوای کوشتنی دیموکراسییەت

عێڕاق دوای کوشتنی دیموکراسییەت

ئێستا لە هەموو رووێکەوە و لە هەموو بوارێکدا عێراق وولاتێكی ناسەقامگیر ، پاشاگەردانی سیستەمی ئەم وولاتەی داپۆشیوە و هیچ سیمایەكی دەوڵەتداری پێوە نەمایە ، لەدوای هەلبژاردنی تشرینی رابردوو، چەقبەستوویی سیاسی بالی بەسەر جومگە هەستیارەكاندا كێشاوە.
دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان ئاسۆیەك بۆ چارەسەری قەیرانەكان دەركەوتبوون، بەلام بەهۆی رێگری كردن لەكۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران ، سێیەكی پەكخەر دواجار سەدر بریاری کشانەوەی لە پەڕلەمان دا، بەڵام لە
پڕۆسەی سیاسی نا!
ئەم هەنگاوەی سەدر لەم كاتەدا بە پێشهاتێكی نوێ دادەنرێت، هەرچەندە هەتا ئێستا ڕایەك هەیە كەدەلێت دەسەڵاتی پەسندكردنی دەستلەكاركێشانەوەكان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانە یان دەبێ لە دانیشتنێكی پەرلەماندا بە زۆرینەی رەها پەسندبكرێن، بەڵام بە بیانوی ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەكان وەكو تاكەكەس پێشكێش كراون بۆیە سەرۆكی پەرلەمان بەبێ گەڕانەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان پەسندی كرد . چونکە پاش پەسندکردن لەلایەن سەرۆک پەرلەمان ئەوا کارا دەبێ دەستلەکارکێشانەکە .
لەم كاتەدا ئەم هەنگاوەی سەدر عێراق بەرەو قەیرانێكی تر دەبات و ئەگەرێكی زۆرە پەرلەمان هەلبوەشێتەوە و هەلبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، بەتایبەتی سەدرییەكان خاوەنی پێگەیەكی جەماوەری زۆرن و لە ئەگەری دوورخستنەوەیان لەگۆڕپانی سیاسی ، پەنا بۆ شەقام دەبەن و زۆرینەی شەقامی عێراقی پشتگیرییان دەكات . وە ئەگەر هاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتی پێکهێنا ئەوا حکومەتەکە بە مردویی لە دایک دەبێ.

بەشێكی زۆری ئەو هێزانەی لەم هەلبژاردنانەدا تووشی شكست هاتوون ، ئەستەمە بتوانن خۆیان لەم ڕەوشە نوێیەدا بگونجێنن بۆیە هەر زوو كەوتنە هەڕەشەكردن لەهاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی و دەیان بابەتی نادروستیان بۆ لێكترازانی ئەم هاوپەیمانیتیە خستە بەرباس دواجاریش ناوبەناو بەدرۆن هێرشیان کردە سەر هەولێر ، دەیانەوێت بەگوشارەكانیان هەولێر ناچاربكەن گوێ لەمەرجەكانیان بگرێت، وە دەستیان کردووە بە سازكردنی كەشی ترس و دڵەڕاوكێ ، پەلامارە درۆنە بۆمبڕێژكراوەكەی شەوی 08-06-2022ی سەر رێگەی سەرەكیی هەولێر - پیرمام بوو ، وە هێرشی درۆن بەردەوامە تا ئەو ساتە .

بەگوێرەی كاری پەرلەمانتاریم هەر لەسەرەتاوە سەرنج و بۆچوونم لەسەر دامەزراندنی دادگای فیدرالی هەبووە، چونكە ئەم دادگایە بەگشتی بریارەكانی تەواو سیاسین زیاتر لەهەناوی حیزبەكانەوە درێژ دەبێتەوە، تەنیا ئامانجیشی تەنگ پێهەڵچنینی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی قورساییان خستووەتە سەر یاسابەركارەكانی ئەو دادگایە.، لەئێستادا بەشی هەرە زۆری ئەركی دادگای فیدرالی دژایەتی راستەوخۆیی هەرێمی كوردستانە ئەمەش ئەوەندەی تر نیشانەی پرسیاری دروست كردووە.
عێڕاق هەر چۆنێک پڕۆسەی سیاسی تێدا بگوزەرێ ئەنجامەکەی هەر یەک دەبی، کەشتنی دیموکراتیەت و کارکردن بۆ مسۆگەرکردنی زۆرینەیەک کە لە خزمەت ئەجێندای دەرەکی و بەرژەوەندی تاکەکەس و حیزبەکانیان دابێت، بۆیە رۆژگارێکی تاریک چاوەڕوانی عێڕاقیەکان دەکات.

Top