گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان پاشاکانی بەحرەین و ئوردن

گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان پاشاکانی بەحرەین و ئوردن

 

پاشاکانی بەحرەین و ئوردون لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی پیترای فەرمی ئوردن، شا عەبدوڵڵای دووەم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن حەمەد بن عیسا ئەلخەلیفە پاشای بەحرەینەوە پێگەیشتووە، بەو پێیەش هەردوولا لەکاتی گفتوگۆی تەلەفۆنیدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد.

لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی برایانە لەبوارە جیاجیاکاندا هەروەها شاعەبدوڵڵای دووەم و ئەلخەلیفە جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هاوکاری و ڕاوێژی نێوان ئوردن و بەحرەین کردەوە، لەسەر ئەو مەسەلانەی گرنگیی هاوبەشیان هەیە، کە قازانج بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top