ئیسرائیل و ئیمارات ڕێککەوتننامەی بازرگانی ئازاد واژۆ دەکەن
وەزارەتی ئابووری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل و ئیمارات لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ڕێکەوتننامەیەكی بازرگانی ئازاد واژۆ دەکەن.
ئەو وەزارەتە ئەوەشی خستەڕوو، کە وەرگرتنی گومرگ لەسەدا 96ی کاڵاکان کە بریتین لەبەرهەمهێنانی خۆراک و کشتوکاڵ و کەرەستەی جوانکاری و پزیشکی و دەرمان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
پەیوەندیە فەرمییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە ساڵی 2020 بە ڕێککەوتنێکی ئاساییکردنەوە بە نێوەندگیریی ئەمریکا دەستی پێکرد.
ئەمە یەکەم پەیمانی بازرگانیی نێوان ئیسرائیلە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
گوڵان: سەردار خەلیل