دوو خوشک لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە کوژران
پۆلیسی پاکستان شەش کەسی دەستگیرکردووە بەتۆمەتی کوشتنی دوو خوشکی دانیشتووی گوندێکی سەربە پەنجاب، ئەو دوو خوشکە هاووڵاتیی ئیسپانی بوون.
تاوانبارەکان هاوسەر و خەزوور و مام و برای دوو خوشکە كوژراوەكە بوون.
ئەو دوو خوشکە بە ناوی عروج عەباس 21 ساڵ و ئەنیسە عەباس 23 ساڵ كە بەهۆی ئەوەی ڕەتیان كردووەتەوە هاوسەرەكانیان كەبە زۆرەملێ هاوسەرگیرییان لەگەڵ كردوون لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئیسپانیا كوژراون.
ئەو دوو خوشکە سەرەتا بە سەختی ئەشکەنجە دران و پاشان تەقەیان لێكراوە و كوژراون.
هاوسەرگیری زۆرەملێ لە پاکستاندا زۆر باوە بە تایبەتی لە ناوچە لادێییەکان و پیاوانی ناو خێزان ڕەتی ناکەنەوە کە ئەگەر کچەکانیان گوێڕایەڵی تێڕوانینیان نەبن بکوژن.
گوڵان: سەردار خەلیل