له هه‌ولێر شه‌قامێك به ناوی مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزلینگییه‌وه ده‌كرێت
له پێناو ریزگرتن له حه‌بات و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، شه‌قامێكی هه‌ولێر به ناوی مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزلینگییه‌وه ده‌كرێت.
مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزڵینگه‌یی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلوول و گولان بووه، به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه له سنووری لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌ك (1961- 1972)، به‌رپرسی رێكخراوی پارتی بووه، له ئه‌سفه‌هان ساڵی (1979) به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه، له لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌ك ساڵی (1980) كارگێری لقی دووی پارتی بووه (1981- 1985)، به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی رواندز بووه، ساڵی(1985) ئه‌ندامی لقی دووی پارتی بووه (1986- 1988) ئه‌ندامی به‌شی دارایی مه‌كته‌بی سیاسی بووه، (1988- 1991) كارگێری لقی ده‌ی پارتی بووه، (1993 - 2003) ئه‌ندامی كۆنگره‌كانی (7، 8، 9، 10، 11، 12، 13) له كۆنگره‌ی (11) هه‌ڵبژێراوه بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌ندامی ده‌زگای ئه‌یلوولی سۆران و مێرگه‌سۆر بووه، (2003- 2005) ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول بووه، (2005 - تاكو مردنی) به‌شداری له چه‌ندین شه‌ڕی دژی دوژمن كردووه دووجار به سه‌ختی بریندار بووه. له 16 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2020 كۆچی دوایی كرد.
١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠20