ویژدان و به‌رپرسیارییه‌تى نمره دانان
نوسه‌ری به‌ناوبانگى میسری نه‌جیب مه‌حفوز ده‌لێ" مامۆستا گه‌وره‌ترین و شكۆمه‌ندترین پیشه‌ی هه‌یه، كه له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و هه‌موو پیشه‌كانى تر ده‌رده‌چن".
مامۆستا ئه‌و كه‌سه‌یه كه منداڵ له ته‌مه‌نی چوار ساڵیه‌وه ده‌یبینێ به به‌رده‌وامى و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵى دایه و په‌روه‌رده‌ى ده‌كات و فێری ده‌كات و زانیاری به سوودی پێ ده‌دات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌مان سۆزی باوك و دایك به قوتابی ده‌به‌خشێت، جودا له‌وانه‌ى باسمان كرد مامۆستا په‌یوه‌ندییه‌كى ویژدانى بێ سنووری له‌گه‌ڵ قوتابی هه‌یه و جێگاى متمانه و دڵنیایی و دڵنه‌وایی قوتابییه هه‌میشه، ده‌توانین بلێن مامۆستا هه‌رده‌م دایك و باوكی قوتابییه و نموونه‌ى هه‌ره به‌رزیه‌تی.
به پێى زانیارییه‌كان ژماره‌ى مامۆستا له هه‌موو جیهان له ساڵى 2022 زیاتره له (48)ملیۆن مامۆستا و له ساڵانى داهاتوو به نزیكه‌ی له ساڵى 2030 جیهان پێویستى به نزیكه‌ی (69)ملیۆن مامۆستا ده‌بێت، گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین چ له ڕووى چۆنایه‌تى و یان چه‌ندایه‌تى كه هه‌ردووكیان گرنگى و بایه‌خی ئه‌و پیشه به نرخ و شكۆمه‌نده ده‌رده‌خه‌ن، بۆیه پێویسته مامۆستایان زۆر به هه‌ستیاری و ئاگایی و به ویژدانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ قوتابیان بكه‌ن له یه‌كه‌م رۆژى ده‌ست پێكردنى ده‌وام تا كۆتایی هاتنى ده‌وام، به تایبه‌ت كاتى تاقیكرنه‌وه‌كان و نمره‌دانان به‌وپه‌ری دادپه‌روه‌رى و ویژدانییه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و نمره‌كانیش به دادپه‌روه‌ری بۆ قوتابیان دابنێن به پێى وه‌ڵام و توانا و زیره‌كی قوتابییه‌كان، هه‌رگیز نابێ و ناكرێ لێره‌و له‌وێ كه زۆربه‌ى ساڵان له هه‌ندێ له قوتابخانه‌كان دووباره و چه‌ند باره ده‌بنه‌وه، منداڵى به‌رێوه‌به‌ر یان یاریده‌ده‌ر یان مامۆستایان فه‌رز ده‌كه‌ن به سه‌ر منداڵه‌كانى تر و پله‌ى یه‌كه‌می و دووه‌مى و یان نمره‌ى به‌رز به خۆڕایی ده‌ده‌نه منداڵى به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستاكان كه ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌رى بێ ویژدانى و ناعه‌داله‌تییه و زۆر دووره له پیشه‌ی دڵسۆزی مامۆستا، له هه‌مان كاتیش‌دا متمانه و دڵنیایی له ناو مامۆستا و قوتابخانه و په‌روه‌رده و فێركردن ناهێلێ و ده‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده و فێركردن لێك داده‌بڕێنێ و له یه‌كى دوور ده‌خاته‌وه، كه له بنچینه‌دا كۆمه‌ڵگه بونیاد ده‌نرێ له سه‌ر په‌روه‌رده و فێركردنى ته‌ندروست و دادپه‌روه‌ر، بۆیه به‌رێوه‌به‌ر و كارگێڕى قوتابخانه‌كان نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك بوار بده‌ن و بهێلن منداڵى كارمه‌نده‌كانى قوتابخانه‌كان به گشتیی فه‌رز بكرێن به سه‌ر منداڵى تر، كه له هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌كانیش به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ى توند بكه‌ن له سه‌ر هه‌بوونى هه‌ر نادادی و جیاوازییه‌ك له نمره‌دانان له نێوان قوتابیان ئه‌گه‌ر به‌دی كرا، چونكه به گشتیى ئه‌و جۆره جیاوازی و نادادییه به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و داڕمان و داڕوخان و خه‌فه‌ت و كۆڤان جێ ده‌هێلی له دڵ و ده‌روونى قوتابیان، كه هه‌میشه ده‌بینێ منداڵى به‌رێوه‌به‌ر یان مامۆستاكان هان ده‌درێن و خه‌ڵات ده‌كرێن و گرنگى و بایه‌خی زیاتریان پێ ده‌درێ له ناو پۆل و له قوتابخانه و بگره له كۆتایی ساڵ یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌بێ بۆ ئه‌و منداڵانه بێ، منداڵه‌كانى تر ده‌بێ به كۆمه‌لێ حه‌سره‌ت و ڕق و كینه‌وه ناچار ڕازی بن كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ئه‌و منداڵانه ڕقیان له ده‌رس و مامۆستا و پۆل و قوتابخانه و دایك و باوك و كۆمه‌ڵگه‌ش بێته‌وه، ئه‌و كات ئه‌و كه‌سه كه گه‌وره‌ش بوو ئه‌و سته‌م و جیاوازییه له بیر ناكه‌ن و دڵیان پڕ له ڕق و كینه ده‌بێت، چونكه به خۆڕایی له منداڵیه‌وه ڕه‌نج و ماف و ماندوو بوون و شه‌ونخونی و زیره‌كی ئه‌وان به ناهه‌ق درا به كه‌سى تر، چونكه باوكیان یان دایكیان به‌رێوه‌به‌ر یان مامۆستا بووه له قوتابخانه‌كه، بێ شك كاریگه‌رى خراپ و نه‌رێنى دروست ده‌كات له سه‌ر كه‌سایه‌تیان له سه‌ر پاشه ڕۆژیان.
بۆیه پێویسته مامۆستا هه‌میشه به‌وپه‌رى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قوتابیان بكه‌ن به گشتیی هه‌موویان به مه‌ودای یه‌ك دووری ئه‌گه‌ر منداڵى خۆشیان له پۆل بوو ئه‌وه‌یه پیشه‌ى ڕاسته‌قینه و دروستی مامۆستایه‌تى، له‌و كاته‌دا هه‌موو قوتابییه‌كانى تریش منداڵى مامۆستایان خۆش ده‌وێت و هه‌ست به نادادی و جیاوازی ناكه‌ن، بێگومان بۆ پاشه ڕۆژی منداڵه‌كانیان و كه‌سایه‌تى خودی مامۆستاكه‌ش زۆر گرنگ و پێویسته. به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كانیش هه‌میشه ده‌بێ به ڕۆڵى سه‌ركرده‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌ربكه‌ون و ڕه‌فتار بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن و هه‌رگیز نه‌هێلن منداڵى خۆیان یان مامۆستاكانى قوتابخانه ماف و ماندووبوونى منداڵى تری بدرێتێ، جگه له ڕووخان و داڕمانى په‌روه‌رده‌یه، به‌ڵكو كارێكى بێ ویژدانى و نا په‌روه‌رده‌ییه و له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌رێكی په‌روه‌رده‌یی و ڕه‌وشت و كه‌سایه‌تییه‌ك ناگرێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌كان هه‌میشه رێنمایی به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له هه‌بوونى هه‌ر شێوازێكى له‌و جۆره لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌م بووان ده‌كه‌ن و سزای توندیان ده‌ده‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مافی په‌روه‌رده و فێركردن بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی