بوومەلەرزەیەک بە هێزی 6.1 پلە تایوانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە هێزی 6.1 پلە تایوانی هەژاند

 

 

نووسینگەی ناوەندی کەشناسی (CWB) ڕایگەیاند: كە لە کاتژمێر 02:23 خولەکی بەیانی ڕۆژی یەك شەممە ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 لەپێوەری ڕێختەر لە 89.5 کیلۆمەتر لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان ڕوویدا.

بەوتەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بومەلەرزەیەکی 6.1 لەپێوەری ڕێختەردا تایپەی پایتەختی دورگەی تایوانی هەژاند. بومەلەرزەکە کە لە شوێنەكانی دیكەی تایوانیش هەستی پێکراوە، لە قوڵایی 27.5 کیلۆمەتر ڕوویداوە، بەم هۆیەشەوە چەند کاتژمێرێک شەمەندەفەرەکانی ئەو وڵاتە وەستاون.

تا ئێستا هیچ راپۆرتێک لە زیانە داراییەکان و مەترسییەکانی ژیان لە بوومەلەرزەکە بڵاو نەكراوەتەوە.

تایوان دەکەوێتە نێوان دوو هێڵی تەکتۆنی و زوو بە زوو بوومەلەرزە لەو وڵاتەدا ڕوودەدات لە ساڵی 2016دا بوومەلەرزەیەک بە هێزی 7 لەپێوەری ڕێختەردا بووە هۆی کوشتنی  100 کەس لەو وڵاتەدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top