ئۆکرانیا: لەهێرشەکانی ڕووسیادا 225 منداڵ کوژراون

نووسینگەی داواكاری گشتیی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە لە 24ی شوباتەوە لە هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 225 منداڵ کوژراون و 413 منداڵیش برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆكڕانیا زیاتر لە 1635 دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان پێگەیشتووە کە 126 دامەزراوەیان بەتەواوی لەناوچوون.
گوتیشی: هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
گوڵان سەردار خەلیل