پووتین پەڕینەوە لە دنێپر بەرەو دنێستر یا مانەوە لە ئەدێسا..؟  

پووتین پەڕینەوە لە دنێپر بەرەو دنێستر  یا مانەوە لە ئەدێسا..؟  

 

 

لە ئێستاوە تا رۆژی 9ی مانگ کەدەکاتە رۆژی دووشەممەی ئەم حەفتەیە تەواوی جیهان بەتایبەتی ئەمریکاو ئەوروپا چاویان لەبزاڤ و جوولەی سوپای رووسیایە لەباشووری ئوکرایناوەبەدیاریکراویش

لە شارە کەناراوییەکانی ماریۆپۆڵ وخیرسۆن  ئەدێساوە چۆن وبەچ ئاراستەیەک هێرش و پەلامارەکانی چڕدەکاتەوە و بەڕەو کوێی تری ووشکایی ناوچەکە هەنگاودەنێ ..؟  

ئاخر ئەو رۆژە9-5-2022  یادی 76 ساڵەی سەرکەوتنە بەسەر

نازیەت وکۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانە ودوای تەواوبوونی جەنگ رووسەکان بە(دێن پەبێدە –ڕۆژی سەرکەوتن) ناوزەدو ناودێریان کردووە .

ڕووسیا  ساڵانە بەشکۆدارییەوە لە گۆەپانی مەزنی سووری مۆسکۆ بەنمایشکردنی سەربازی وجارجاریش بە نمایش کردنی تازەترین کەرستەی پێشکەوتوویی جەنگی و تەکنەلۆجیای سەربازی ئەویادە بەرزرادەگرن ومیوانانیش لە سەرۆکی وڵاتانی دۆست وهاوپەیمانان بانگهێشت دەکەن .

دیارە یادی ئەمساڵی دێن پەبێدە ، بۆ رووسەکان و پوتین مانایەکی تایبەتی هەیە ، چونکە لەڕوانگەی کریملینەوە شانازییەکی گەورەیە کە دەبینن سوپاکەیان بۆ رووبەرووبوونەوەی هەژموون وپەلوپۆ هاویشتنی هێزی ناتۆ و ئەمریکییەکان بۆسەرسنووریان لەرۆژئاواوە، سوپای رووسیا  لە نێوخاکی ئوکراینادا لە رۆژی 24-2-2022 وە لە هێرش و سەرکەوتن و پێشکەوتن دایە و درێژە بە نەخشەو بەرنامەی ساڵی 2014 دەداو سنووری جوگرافیای دۆڵی دەمباس و دورگەی کریما فرەوانتر دەکا .

هەرچی ئەوروپاو ئەمریکییە بە جۆرێکی تر دەرواننە ئەورێکەوت و

ئەو مێژووە ونیگەرانی ئەوەن لەو رۆژەوە لە 9-5-2022 داپوتین

بریاری هێرشکردنە سەر شاری ئەدێسا بدات چ لە دەریای ڕەشەوە ،یا لە وشکانی لە دیوی دوورگەی کریمەوەبەدیوی وڵاتی مەڵدۆفیاوە هەرلە وشکانی لەرۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئەدێساوە لەناوچەی

ترانسنیستریاوە سەربازە جوداخوازە رووسییەکانی ترانسنیتریا بۆسەر ئەدێسا هێرش بێنن و پەلاماری بدەن یا داگیری بکەن .

بەدیوی لای وڵاتی مەڵدۆفیاوەولە نێوخاکەکەیەوە زۆرلەگینە و دوور نییەو وئەگەری ئەوە لە ئارادایە پوتین بریاربدا جوداخوازانی کۆمارە   دانپیانەنراوەکەی ترانسنیستریا هەر لە وڵاتی مەڵدۆفیای دراوسێی 

 ئەدێساوە هێرش بکەنە سەرمەڵدۆفیاوکیشنۆفی پایتەخت .  

ئەوەیان بۆ ..؟ هەرهیچ نە بێ بۆ راستکردنەوەی باری لارو شکستی سوپاکەی لە کیێفی ئوکرایناپێ یا دووبارەکردنەوەی سیناریۆی لۆگانسک و دانێسک لە هەرێمی بچووک و هەژاری ترانسنیتریا .

ئەم ئەگەرە لە هەردوو باردا لەگینە چ لە باری هێرش کردنە سەر ئەدێسا یا هێرش کردنە سەر مەڵدۆفیا چونکە بۆ هێرش کردنە سەر ئەدێسا تا سوپای رووسیا چەندین جارە مووشەک بارانی ناو شاری ئەدێسای کردووەو خەڵکەکەشی لە نێو کەشوهەوای جەنگدا دەژین و تەنانەت تا ئێستا لەترسی هێرشی رووسەکان نزیکەی سەدهەزاریان  ئەو شارەیان جێ هێشتووە بەرەولفۆف ولەوێوەش بەرەو ئەوروپا.

سەرباری رێگای دەریای ،لە رێگای وشکانییەوەش لە دیوی دورگەی کریمەوە رووسەکان دەتوان هێرش بکەنە سەر ئەدێسا .

 لە کاتێکدا ئەم شارە، ئەدێسا سێیەم گەورە شاری ئوکراینایەوشاری  ستراتیژی سەر دەریای ڕەشە و ڕووسەکان بە گەوهەری سەردەریا ناوزەدیاکردووە و شارێکە نیوەی دانیشتوانەکەی بەزمانی رووسی دەپەیڤن ، بۆیە رووسەکان تاک لایەنە ئەو حەقەیان بەخۆیان داوە بە شاری خۆیانی بزانن .

بە دیوەکەی لای وڵاتی ئازادو سەربەخۆی مەڵدۆفیاوەش هەمان پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی روباری دنیستردەبینرێ   وەک دانیشتوانی دۆڵی دەمباس بەدیوی رۆژهەڵات و هەردوو شاری لۆگانسک و دانێسک و ئەدێسا وماریۆپۆڵ وخیرسۆن لە ناوەراستیش  شاری ستراتیژی خارکەف وشاری پۆڵتافاو ئەوهەنجەت وبڕوبیانوە کلاسیکییە ماوەبەسەرچووەیان داوەتە پوتین تا کارێکی لە جۆرە بکات ، بەتایبەتیش دوای سەرنەکەوتنی لەداگیرکردنی کیێف دا .

ئەمە لەکاتێکدایە کەسێتی پووتین کێرفی خەونوخەیاڵی قەیسەریانەی بۆ گەڕاندنەوەی شان شکۆو هەیبەتی سۆڤیەتی بەر لە پرۆسترۆیکا بۆ رووسیای ئێستا  لە بەرامبەر ناتۆدا دوای هێرشکردنە سەر ئوکراینا لەبەرزبوونەوەدایە .

 ئێستا هێرش کردنە سەروڵاتی مەڵدۆفیا ی سەربەخۆ و هەژار،بۆ ورچە سپییەکە لە هەڵدانی پێکێک ڤۆدگای رووسی ئاسانترە ، گەر ڤۆدگاکە ژەهری سپی تێدا  نەبێ .  

سەرنج :

_دنێپرو دنێستر،دوو رووباری ناوداری ئوکراینان و هی دووەمیان دنێستر،لە باکوورەو دەرژێتەوڵاتی مەڵدۆفیا وبەدیوی ڕۆژهەڵاتیەوە

هەرێمی جوداخوازە ترانسنیستریاكانی لێیە و ژمارەی دانیشوانی نیو ملیۆن کەس دەبێ و نابێ ولە ساڵی 1992وە بە پشتیوانی ڕووسیا

کۆمارێکی سەربەخۆیان ڕاگەیاندووە وتائێستا هیچ وڵاتێ لە جیهان  دانی پیانەناوە ونزیکەی 2000 سەربازی رووسی ئەوێ دەپارێزێ.

  

 

   

Top