تایوان کڕینی هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە

تایوان کڕینی هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە

 

وەزارەتی بەرگریی تایوان ڕایگەیاند: كە لە پلانی کڕینی هەلیکۆپتەرە پێشکەوتوەکانی شەڕ و دژە ژێردەریایی لە ئەمریکا پاشگەز بووەتەوە و گوتیشی: نرخی ئەوان زۆر گرانن.

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز، تایوان پێشتر ڕاگەیاندبوو، كە پلانی کڕینی 12 هێلیکۆپتەری دژە ژێردەریایی MH-60R هەیە کە لە لایەن كۆمپانیای لۆکهید مارتینەوە دروست کرابوون، وەزیری بەرگری تایوان ڕایگەیاند: كە نرخەکەیان زۆر بەرزە و لە دەرەوەی توانای وڵاتەکەماندایە.

کڕینی دوو چەکی تریش دواخراوە وەك سیستەمی تۆپخانەکانی خۆکێشی قەبارە مامناوەند 109A6 و مووشەکی دژە فڕۆکەی ئستینگەر.

هەڵوەشاندنەوەی کڕینی چەکەکان لە کاتێکدا دێت کە تایوان هەست بە هەڕەشەیەکی زۆر دەکات لەلایەن وڵاتی ( چین)ەوە.

وڵاتی چین، تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت و سوورە لەسەر گەڕانەوەی ئەم دوورگەکەیە بۆ سەرخاکی چین.  

 

 

 

گوڵان: سەردا خەلیل

Top