نازدار جزیری جەژنانەی پێیە
![نازدار جزیری جەژنانەی پێیە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20220502021558_original_43.jpg )
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز,خانمە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان(نازدار جزیری) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
نازدار جزیری لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (شادی و شایی) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووەو ئاواز و هۆنراونەوەكەی بەشێكی فۆلكلۆرەو بەشەكەی دیكەی لەلایەن(دیوید نیازی)یەوە ئامادەكراوە,هەروەها (ڕەیان شیلازی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی