لە پارتی یەوە فێری ڕاستگۆیی ببن

لە پارتی یەوە فێری ڕاستگۆیی ببن

بڕواننە مێژووی گشت حیزبەكان، وردببنەوە لە دروشمەكانیان، بانگەشەكانیان، هاوپەیمانیەكانیان و تەنانەت دۆستایەتی و دوژمنایەتییەكانیشیان، حیزبێك نادۆزیتەوە هێندەی پارتی ڕاستگۆ و جدی بێت، لە هیچ یەكێك لەو بوارانەدا، ئاخر پارتی دەزانێت كەی و چۆن كام بڕیار دەدات و بە كام میكانیزم جێبەجێی دەكات، تەماشاكەن كاتێك دە ساڵ لەمەوبەر و لە حەڤدەی شوبات تۆپەڵێك لە حیزب لە سلێمانی داروبەردیان دەسووتاند و دەیانوت نانمان ناوێ و ئازادیمان دەوێ، مووچەمان ناوێ و ڕووخانمان دەوێ... پارتی كە ئەوكات حكومەتییشی بەدەستەوە نەبوو، بەرپرسیارانە شانی دایە بەر پاراستنی حكومەت و ئەزموونەكە و نەیهێشت كوردستان ببێتە لیبیا و یەمەن، ئەوكات پارتی نیوەی حكومەتی لابوو و سەرۆكی حكومەتیشی نەبوو، كەچی جەسورانە خۆی بەخاوەنی حكومەت دەزانی و بەشدارێكی ڕاستەقینە و هاوپەیمانێكی ڕاستگۆی یەكێتی بوو، ئاخر ئەگەر پارتی وەك ئێسستای یەكێتی مامەڵەی بكردایە بەكەمتر لە سێ ڕۆژ حكومەت دەڕووخا كە سەرۆكەكەی یەكێتی بوو!

لە ساڵی 2010 كاندیدی كورد بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ڕەحمەتی (مام جەلال) بوو، كە پارتی نەبوو، بەڵام پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی بەوپەڕی توانا بەرگریان لێكرد، كاتێك لە دواساتەكانی پێش دەنگدان هاوپەیمانەكانی ئێستا یەكێتی پەشیمان بوونەوە لە دەنگدان بە سەرۆك كۆمار و لە هۆڵی دەنگدان چوونەدەرەوە بۆ تێكدانی نیساب، سەرۆك بارزانی كە لەناو هۆڵی پەرلەمان بوو، خودی خۆی هەستایەوە و جەختی لەوەكردەوە كە دەبێت هەر ئەمشەو سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت و پرۆسەكە تەواوبكریت، ئەگینا گشت پرۆسەكە هەڵدەوەشێتەوە! ڕەنگە یەكێتییە (تازەكان) ئەمەیان لە بیر نەبێ! بەڵام خەڵكی دووربین باشیان لە بیرە كە هەر ئەوە شەوە هەموو شت لە بەرژەوەندی كاندیدی كورد بۆ سەرۆكایەتی كۆمار یەكلاكرایەوە.
پارتی و خودی سەرۆك بارزانی پەیمان و بەڵێن وەك موقەدەس تەماشا دەكەن، نەك وەك تەكتیك و هەلی گۆڵكردن، نازانم یەكێتییە تازەكان لە بیریانە یان نا، بەڵام دڵنیام یەكێتییە ڕەسەنەكان بۆ ساتێكیش لە بیریان ناچێت كە سەرۆك مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە داوەتی كۆشكی سپی بوو، بەڵام بە
ڕاشكاوی

فێری ڕاستگۆیی ببن

ڕەهێڵ جاف

ڕاشكاوی ڕەتیكردەوە ئەو سەردانە بكات هەتا ئەوكاتەی(یەكێتی و پارتی) لە (لیستی تیرۆر) ی ئەمریكا دەرنەهێنرێن!

من لە بیرمە لە ساڵی 2003 ڕەحمەتی (مام جەلال) نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بوو بۆ توركیا، لە لایەن توركە فاشیستەكانەوە پەلاماردرا، بێژەری تەلەفزیۆنەكەی (كۆمەڵی ئیسلامی) كاتێك هەواڵەكەی دەخوێندەوە پێكەنینی دەهات و بە پێخۆشحاڵییەوە هەواڵەكەی دووبارە دەكردەوە، كە مام جەلال پەلامار دەدرا، ڕاگەیاندنی پارتی ئەوكات ئەمەی وەك هێرش بۆ سەر نوێنەری كورد وێنا دەكرد و بەسەركۆنە كردنەوە هەواڵەكەی دەخوێندەوە، ئێستا یەكێتییە تازەكان هاوپەیمانی ئەو كۆمەڵی ئیسلامیەن بۆ لاوازكردنی ئەو حكومەتەی كە خۆیان بەشێكی بنەڕەتین لێی!

ئێستا ڕاگەیاندنی یەكێتییە تازەكان چووەتە پاڵ بەشێك لە تۆپەڵە حیزبەكەی حەفدەی شوبات و چەواشەكارانە كاردەكات، ڕێك تەقلیدی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبانە دەكات كە یەك دوو كورسیان هەیە، ئاخر سەرۆكی حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی حكومەتێك دەكات یەكێتی لەتێكیەتی، كاتێك لەناو خودی حكومەتەوەكەوە لە لەتێكی حكومەت دەدرێت ئەمە نەزانییە لەلایەك و چەواشەكارییە لەلایەكی ترەوە، دەرەنجامەكەیشی دیارە كە بریتییە لە بەهێزتر بوونی پارتی و ڕوونی و ڕەوانی سیاسەتەكانی لەگەڵ جەسورتر بوونی سەرۆكی حكومەت بۆ دەستبڕینی ئەوانەی دەستیان لە ماڵ و سامانی خەڵكدایە و لە ناڵ و بزماریش دەدەن، هەروەها نابوتكردنی ئەوانەی بە قسە نەیارن و بە فیعل جەردە. ئاخر پارتی كە سیاسەتێكی دەستپیكرد تا كۆتایی بەردەوام دەبێت، كاری نیوەناچڵی نییە.

جا بۆ ئەوەی بزانن لەگەڵ حیزبێكی گەورەی وەك پارتی مامەڵە بكەن دەبێت گەورەبن، حیزبێك خۆی بە خاوەنی نیوەی كوردستان بزانێ جنێو بە نیوەكەی تری نادات، یەكێتی گەر بیەوێ دەتوانێ هاوپەیمان بێ، چۆن هاوبەشی بڕیارە هاوبەشی بەرپرسیارێتیش بێ، دەنا دادگای خەڵك بێ ڕەحمە و هەڵبژاردنیش لەپێشە!

Top