نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو 3 هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاست بەرەو ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە
هەزاران کۆچبەر لە رێگای ئەوڕوپا گیانیان لەدەستداوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، كە بەپێی زانیارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەككرتووەكان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 3 هەزار پەناخواز و کۆچبەر لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا لە ڕێگای دەریای ناوەڕاست و ئەتلانتیکەوە گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
« شبیا مانتو » لە کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف ڕاگەیاند: کە ژمارەی قوربانیان لە ساڵی 2021 نزیکەی دوو ئەوەندەی ژمارەی قوربانیانی ساڵی ڕابردووە زیاتر بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل