فێركردن هه‌وێنى بنه‌ڕه‌تى پێشكه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ى میلله‌تانه
وتاربێژ و چالاكوانى ئه‌مریكی مالكوم ئیكس ده‌لێ" فێركردن پاسه‌پۆرتى پاشه ڕۆژه، سبه‌ى بۆ ئه‌وانه‌یه كه ئه‌مڕۆ ئاماده ده‌كرێن".
فێركردن هه‌وێنى بنه‌ڕه‌تى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن و هه‌ستانه‌وه‌ى میلله‌تانه، نهێنى سه‌ركه‌وتنى وولاته پێشكه‌وتووه‌كانه له هه‌موو بواره‌كانى ژیان، هه‌ر پێشكه‌وتنێك كه وولاتانى جیهان به‌خۆیانه‌وه ده‌یبینن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌وتن له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به ته‌نها له سه‌ر شان و ئه‌ستۆی مامۆستا نییه، به‌ڵكو كۆمه‌لێ ده‌زگا و ئامراز و ڕشته‌ى به‌یه‌كه‌وه لكاو و ته‌واوكه‌ری یه‌ك ده‌زگای په‌روه‌رده‌یین كه ڕۆڵى كاریگه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بینن له په‌روه‌رده كردن و فێركردن و فێربوونى نه‌وه‌كان و ئاراسته‌كردنیان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و ڕاست، به‌ڵام مامۆستا ئه‌ركی هه‌ره سه‌ره‌كى ڕاسته‌وخۆی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان له په‌روه‌رده كردن و فێركردنى نه‌وه دوا نه‌وه و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنیان به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و هه‌ستیار كه ئامانج لێى به‌رهه‌م هێنانى تاكێكى وشیار و كاریگه‌ر له پێناو به دیهێنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروست و تۆكمه.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ڕوانگه‌ى هه‌ست كردنیان به گه‌وره‌یی ئه‌و په‌یامه به نرخ و پڕ بایه‌خه‌ى كه مامۆستا هه‌ڵگریه‌تى و قولی و هه‌ستیاری كاریگه‌رییه‌كه‌ى له سه‌ر ناخ و ده‌روونی قوتابی جێ ده‌هێلی كه له ئه‌نجامدا دیارى كردنى پاشه ڕۆژ و چاره‌نووسی نه‌وه‌یه‌كى تازه‌پێگه‌شتوو دیارى ده‌كات و له كۆتایشدا پاشه‌ڕۆژێكى میلله‌تێك بونیاد ده‌نرێت له سه‌ری، بۆیه گرنگه ئه‌لێره‌وه كۆمه‌لێ مه‌رج و بنه‌ما و پێوه‌ر له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماده بكرێ و دیارى بكرێن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێ به‌وپه‌ری دڵسۆزی و ئه‌مانه‌ت پارێزی ئه‌و په‌یامه هه‌ڵبگرن و بتوانن هه‌موو به‌یه‌كه‌وه وه‌كو ده‌زگایه‌كى په‌روه‌رده‌یی به توانا له سه‌ر به‌جێ گه‌یاندن و ئه‌دا كردنى په‌یامه‌كه‌یان، گومانى تێدا نییه پێش هه‌موو شتێ پێویسته ئاره‌زوو خواستێكى ڕاستگۆیانه و ڕاست و دروست هه‌بێت له ناخى هه‌ر یه‌كێك كه ئه‌دای پیشه‌كه‌ى ده‌كات، چ مامۆستا یان كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی بڕوا و باوه‌ڕى ته‌واوى هه‌بێت كه ده‌توانێ په‌یامه‌كه به دروستى بیگه‌یه‌نێ، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئاره‌زوو خواستیان له سه‌ر كاره‌كه‌یان هه‌یه ده‌توانن خۆیان ماندوو بكه‌ن و داهێنان بكه‌ن و به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجامه دروسته‌كان به‌ده‌ست بهێنن.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێك ناتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌گه‌ر هاتوو مرخ و مگێزو حه‌ز و ویستى ته‌واوی نه‌بێت له سه‌ر كاره‌كه‌ى كه ده‌یكات، بۆیه ئاره‌زوو خواست هه‌رده‌م توخم و بناغه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كان، بۆیه گرنگه هه‌موو پێداویستییه‌كانی فێركردن و فێربوون له به‌ر ده‌ستى مامۆستا ئاماده بكرێ له هۆیه‌كانى روون كردنه‌وه و فێركردن و بابه‌ته‌كانى تریش، جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام خولى ڕاهێنان و هاندان بۆ مامۆستایان بكرێته‌وه و به‌شدارى پێ بكه‌ن تا ئاره‌زوو خواستیان زیاتر بێت له سه‌ر وانه گوتنه‌وه و فێركردن، جگه له‌وه‌ش گرنگه كۆمه‌لێ پێوه‌ر و بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی نوێی دابنرێ بۆ ده‌ست نیشان كردن و ده‌سته بژێركردنى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان و چاوخشاندنه‌وه به هه‌ندێ ناونیشانى تر، چونكه هه‌ر گه‌شه‌كردنێك له ئه‌داى به‌رێوه‌به‌ر و ڕۆشنبیرییه‌كه‌ى كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره سه‌ندنى كۆى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به گشتیى.
به‌رێوه‌به‌ر به‌رده‌وام پێویستى به‌وه هه‌یه كه پلانى ته‌ندروستى هه‌بێت بۆ پێشكه‌وتنى قوتابخانه‌كه‌ى و ڕه‌خساندنی كه‌شێكى له بار‌و ئاسوده بۆ مامۆستاكانى تا بتوانن به‌وپه‌رى متمانه‌یی و ئاسوده‌ییه‌وه ئه‌مانه‌ته‌كه بگه‌یه‌نن. بۆیه هه‌رده‌م پاڵنه‌ری ئاره‌زوو خواست له سه‌ر هه‌ر كارێك به‌دڵنیایی ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ری لێی دێته‌دی.
ده‌كرێ ساڵانه یان چه‌ند ساڵ جارێك ده‌رئه‌نجامێك وه‌ربگرین له سه‌ر مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ره‌كان، تا چه‌ند له پیشه‌كه‌ى خۆیان ئاسوده‌ن و تا چه‌ند به خواست و ئاره‌زووی خۆیان له‌و كاره كار ده‌كه‌ن، ئه‌وكات هه‌ست ده‌كه‌ین پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن تا چه‌ند پارێزراوه داهێنانى تێدا ده‌كرێ، یانیش به پێچه‌وانه ده‌زانین له كام شوێن مه‌ترسی و كه‌م و كوڕی بێ بایه‌خی و به لاوه‌نان و كه‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی و خاویلكه‌یی له سه‌ر هه‌یه له پرۆسه‌كه دا.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی