میدیاکانی فەرەنسا: ئیمانوێل ماکرۆن خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسای بردەوە
میدیاکانی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی بەدەست هێناوە.
میدیاکان دەڵێن: خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا کاتژمێر 20:00 بەکاتی ناوخۆیی کۆتایی هات و ماکرۆن لەسەدا 58.2ی دەنگەکانی لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بردووەتەوە لەکاتێکدا ڕێژەی دەنگەکانی مارین لوپێن لەسەدا 42 بووە.
بەم شێوەیە ئیمانوێل ماکرۆن بۆ جاری دووەم بە سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردرا، ماکرۆن و لو پێن بۆ دووەم جار لە خولی دووەمدا پێشبڕکێیان کرد لوپێن لە ساڵی ٢٠١٧دا ٣٣.٩ دەنگی بە دەست هێنابوو.
بەپێی میدیاکان، ئەم ئەنجامانە لەلایەن پەیمانگای ئیپسۆس سوپرا دیاری کراون.
گوڵان: سەردار خەلیل