پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

 

بەبۆنەی بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) جوانترین پیرۆزبایی لە بەرێزان سەرنووسەر و ستاف و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

گۆڤاری گوڵان رۆڵێکی دیار و بەرچاوی ھەبووە لەپێشخستنی رۆژنامەگەری کوردی و خزمەتێکی شایستەی بە کلتوری رۆشنبیری، پرۆسەی سیاسی و ھزری نەتەوەیی کردووە، ھاوکات لەبواری کۆمەڵایەتییدا کارێکی جدیان لەسەر پرسی یەکسانی و ئافرەتان کردووە، ئەمانەش دەبنە جێگەی شانازی بۆ رۆژنامەنوسان و خوێنەرانی ئازیزی گۆڤاری گوڵان.

ئەم یادەتان پیرۆزبێت، ھەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبن.

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
٢١ی ٤ی٢٠٢٢

Top