گەشتە دیبلۆماسییەکانی کاک مەسروربارزانی نیشانەی بەھێزی پێگەی ھەرێمی کوردستانە...

گەشتە دیبلۆماسییەکانی کاک مەسروربارزانی نیشانەی بەھێزی پێگەی ھەرێمی کوردستانە...

پێگەی ھەرێمی كوردستان رۆژلە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و ئەزموونی دیبلۆماسی جەنابی کاک مەسرور بارزانی لەم رووەوە کارا و کاریگەرە، شەو و ڕۆژی خستووەتە سەریەك بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان ...
بەتایبەت گەشتە دیبلۆماسیەکانی بۆ کۆشکە جیهانیەکان و پێشوازی کردن لەئاستی باڵا و بەدانانی ئالای کوردستان لەتەک ئالای بەریتانیا نیشانەی سەرکەوتوویی دیبلۆماسیەتی جەنابی کاک مەسرور بارزانیە، ئەوەش دەبێتە مایەی بەهێزی هەرێمی کوردستان و جێگیربوونی پێگەی کورد لە بڕیارە سیاسیە جیهانیەکاندا .
دەبێت گەلی کورد بەشانازیەوە لەو هەوڵ و کۆششانە بروانێت و پشت و پەنایان بین، بەڵام ئەوەی جێی داخە بەشێک لە دەستە شومەکانی نێوخۆیی و دەرەکی دەیانەوێت بەھەندێک رەفتاری نامەسئولانە و نامۆ بەکلتۆری کۆمەلگای کوردی لە ئاست و پێگەی ئەم هەوڵانە کەم بکەنەوە یان بە کەم لێی بڕوانن ، ھەرچەندە دڵنیام ناتوانن بۆ چەند سەدەیەکی تریش بە شوێن پێکانی سیاسی و گەورەیی سەرۆکی حکومەتدا بڕۆن و ئەبێ هەر لە دوورەوە لێی بڕوانن و تیرو کەوانە ژەنگاویەکانیان بە چەند کاڵفام و هەڵخەڵەتێنراوێك بهاوێژن .
خەلکی لەم شێوەیەش ھەر ئەم جۆرە رەفتارە نەشیاوانەیان لێ چاوەروان دەکرێت ،لە جیاتی وەرگرتنی سەقافەت گەیشتوونەتە دواھەمین پلە لە سەخافەت...

Top