ڕێککەوتننامەی سعودیە و چین بۆ بەهێزکردنی شەراکەتی ستراتیژی

ڕێککەوتننامەی سعودیە و چین بۆ بەهێزکردنی شەراکەتی ستراتیژی

 

شازادەی سعودیە و وەزیری بەرگری محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی چین « شی جین پینگ» کرد.  

بەپێی هەواڵی ئەلشەرق ئەلئەوسەت: بن سەلمان لەم پەیوەندییەدا باس لەبوارەكانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدان لەچوارچێوەی لیژنەی هاوبەشی سعودیە و چین و مەرج و مەسەلە گرنگەکانی دوولایەنەی تاوتوێ کرد..

لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی چین ستایشی ئەوەی کرد و ڕۆڵی ناوەندی سعودیەی لە ناوچەکەدا ناوبرد و هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە یەمەندا  بەرز نرخاند.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top