بەهۆی لافاوەوە لە ئەفریقیای باشوور 395 كەس بوونە  قوربانیانی

بەهۆی لافاوەوە لە ئەفریقیای باشوور 395 كەس بوونە  قوربانیانی

 

 

ژمارەی کوژراوانی لافاو لە هەرێمی کوازولو-ناتالی كۆماری ئەفریقیای باشوور بەرزبووەتەوە بۆ 395كەس.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵو :تا ئێستا 395 کەس بەهۆی لافاوەوە لە ویلایەتی کوازولو ناتال لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری ئەفریقیای باشوور گیانیان لەدەستداوە.

سیفو هلوموکا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکار بۆ بەڕێوەبردنی هاوکاری و کاروباری نەریتیی دەوڵەتی کوازولو ناتال ڕایگەیاند: کە 355 کەس لە قوربانییەکان دانیشتووی شاری دوربان بوون و نزیکەی 40 هەزار و 723 کەسیش بەهۆی لافاوەوە ناچاربوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و ناساندنی ژمارەی ونبووەکان.

كەشناسیی ئەفریقیای باشوور پێشبینی دەكات کە باران بارینی زۆر لەو وڵاتەدا دەست پێ دەکاتەوە.  

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهۆی باران بارینێكی زۆر لافاو لە شاری دوربان و دەوروبەریدا ڕوو دەدات، بارانبارین بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە لەم ناوچانە دەگاتە زیاتر لە 300 ملم.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top