قەدیرۆف: زیاتر لە 1000 سەربازی دەریایی ئۆکرانی خۆیان بەدەستەوەدا
سەرۆکی چیچان ڕەمەزان قەدیروف ڕادەستکردنی ( 1000 ) سەربازی دەریایی ئۆکرانیای لە ماریۆپۆل ڕاگەیاند و داوای لە هێزەكانی ماون کرد كە خۆیان بەدەستەوە بدەن.
بەپێی راپۆرتی ئەلمیادین، قەدیرۆف گوتی: "زیاتر لە ( 1000 ) سەربازی دەریایی ئۆکرانی لە ماریۆپۆل" کە سەدان برینداریان تێدابوو، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ڕووسیا کردووە.
قەدیرۆف گوتیشی: کە ئەمە هەڵبژاردنێکی دروستە، گوتی هێشتا چەندین جەنگاوەری ئۆکرانی شەڕ دەکەن و دەترسن ئاڵای سپی بەرز بکەنەوە.
دەوترێت: دێنیس پوشیلین ڕابەری هەرێمی دۆنێتسک دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو، کە بەندەری ماریۆپۆل بە پشتیوانی سوپای ڕووسیا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە جەماوەرییەکانی کۆماردایە.
گوڵان: سەردار خەلیل