قەتەر 5 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانیا تەرخان دەکات

قەتەر 5 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی ئۆکرانیا تەرخان دەکات

 

قەتەر ڕۆژی (یەکشەممە) تەرخانکردنی 5 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند، بۆ پشتیوانیکردنی پەنابەران و ئاوارەکانی ئۆکرانی دوابەدوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لەو وڵاتەدا.

بە وتەی ئاناتۆلی، « لؤلؤه بنت راشد الخاطر »، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بە دۆخی دژواری پەنابەران کرد لە زیادبوونی گرژییەكان و پێویستیی ئەوەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێكەوە كار بكەن بۆ دانانی پلانی فریاكەوتن بۆ ئەوەی پێویستییە بەپەلەكان بگەیێنن، دووبارە داوای لە ڕووسیا کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا بوەستێنێت.

لە  24ی شوباتی ڕابردوو ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە ئۆکراینا دەست پێکرد کە کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی و سەپاندنی سزای ئابووریی توند سەر ڕووسیای بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top