سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د ده‌كات

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو هاوتا ئه‌سعه‌دم بيست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ند زياد ئه‌سعه‌دى برايان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هه‌وادارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم.

هيواخوازم‌ خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/4/8

Top