ھەمواری یاسای ھەلبژاردن وەک بیانوێک بۆدواخستنی ...

ھەمواری یاسای ھەلبژاردن وەک بیانوێک بۆدواخستنی ...

‌‌
ھەلبژاردن مافێکی ئاسایی ھاوولاتیانە گرنگەلەکات وساتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ،
ناکرێت بەھیچ بیانووێک ئەم مافەیان لێ زه‌وت بكرێت ،بۆیەش پارتی پێداگیری دەکات تاھەلبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدابکرێت ،چونکەبنەماێکی سەرەکیی دیموکراسیەولەم رێگایەوەھاوولاتیان دەتوانن ئازادانەئەولایەنەدەست نیشان بکەن کەبۆحوکمرانی پێان باشە،
بەداخەوەبوویتەنەریتێک ھەلبژاردن لەماوەی یاسایی خۆیدانەکرێت ،ئەم جارەشیان بەبیانووی گۆرانکاری لەسیستەمی ھەلبژاردن گرفت ولەمپەرلەبەردەم بەرێوەچوونی پرۆسەکەدروست دەکرێت ،لەکاتێکداسسیتەمی یەک بازنەیی هیچ کەم وکورێیکی نیه‌و لەخزمەت یەک پارچەیی وپاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستانە،کەمافی ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکانی زامنکردوە،
بۆیەش ھەرده‌ستبردنێك بۆ هه‌مواری یاسای ھەلبژاردن بۆدروستکردنی لەمپەرەنیشانه‌یەبۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن‌.
فراکسیۆنی پارتی لەروانگەی پەرۆشی بۆرەوشی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان ،لەگەل ئەوەدایەھەلبژاردن لەکاتی دیاریکراودا بەپێ مەرسومی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەرێوەبچێ ،ھەربۆیەشەچەندین دانیشتن ودەستپێشخەری کردوە،کەبەداخەوەھندێک لایەن نەھاتنەپێش داوای ھەمواری یاسای ھەلبژاردن دەکەن،ئەمەش تەنھابیانوێکە زۆربەروونی دیارەمەبەست چیەوبۆچی والەھەلبژاردن ترساون ،بەلام ئەمەش ئەوەناگەێنێ دانیشتنەکانی پەرلەمان پەکیان بخرێت ،چونکەفراکسیۆنی پارتی رایگەیاندوەڤیتۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هیچ لایه‌نێك نییه‌، پێویستەپرۆژەکە بخرێتەبەرنامەی کاروبەپێ رێکارەیاساییەکان کاری لەسەربکرێت ،
ئێستاش خەلکی کوردستان چاوەروانەبەزووی ئەم کێشەیەلەناوھۆلی پەرلەمان یەکلاببێتەوە، ئەرکی سه‌رۆكی په‌رله‌مانە، بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بكات ،لەناوھۆلی پەرلەمان گفتوگۆلەسەرپرۆژەکەبکرێت...

Top